هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە ١٨ی مانگی ٦ی ٢٠٢١ی زاینی لە ئێران دا بەڕێوەدەچن. تا ئێستا چەندین کاندیدا بە شێوەیەکی دیاری کراو رەکەبەری سەرۆکایەتی دەکەن و لە نێویاندا کەسانێک وەک بەربژار دەدیترین کە ئوزپوزسیۆن و رێکخراوەکانی سەرانسەری ئێران و هەروەها کوردستان دەڵێن ئەو کەسانە لە ڕابردوودا پێ شێلی مافەکانی مرۆڤیان کردووە.
لە وتووێژێکی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا دا، کەریم ئەللا وەیسی، چالاکی سیاسی لە نۆڕوێژ دەڵێت بە هۆی جۆراجۆر ئەو هەڵبژاردنە بە شێوەی دانان و دیاری کردنە و شێوەی هەڵبژاردن لە ئێران وەک وڵاتانی دیکە نیە کە خەڵک بتوانن بە حکومەت و ئەندامانی بەڕێوەبەری حکومەت دەنگ بدەن یان لە سەر دەسەڵاتیان لابەرن. هەروەها دەڵێت لە وەتا هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامییەوە هەڵبژاردن لە ئێران دا بە شێوەیەکی ئازاد نەبووە.
ئەو پێی وایە خەڵک و ڕێکخراوەکانی سیاسی کوردستان کە لە دوای شۆڕشی ١٩٧٩ی زاینی بە تایبەتی بۆ ماوەی ١٥ ساڵاڵ توانیان دەنگی خەباتی خۆیان بەرەوپێش بەرن و ڕووخسارێکی زۆر چاکیان لە خەباتی حەقخوازانە دا هەبووە، خەڵک مافی خۆیانە کە لە دەنگدان دا بەشداری نەکەن.
ئەللاوەیسی هەروەها جەخت دەکات بە ئەو کاندیدایانەی کە دیاری کراوان و لابردنی زۆری "اصلاح طلبان" چ بۆ سەرۆک کۆماری و چ بۆ شورای شارەکان، رژیم لە یەک دەستکردنەوەی حکومەت نزیک بۆتەوە.
Your browser doesn’t support HTML5