لە ماوەی دە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 600 کەس لە ئێران لە سێدارە دراون

ڕێکخراوێکی مافەکانی مرۆڤ دەڵێت لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئێستا لە ئێران زیاتر لە 600 کەس لە سێدارەدراون، ئەمەش زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا کە هێشتا ساڵی 2023 دوو مانگی ماوە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران کە بنکەکەی لە نەرویجە وتی لەم هەفتەیەدا لە زیندانێک لە دەرەوەی تاران تەنها لە یەک ڕۆژدا نۆ کەس لە سێداردراون، سێ کەسی دیکەش بە تۆمەتی زیناکردن سزای مەرگییان بەسەردا سەپێندراوە.

ڕێکخراوەکە و گروپەکانی دیکە ئێرانییان تۆمەتبار کردووە بە تۆمەتی بەکارهێنانی سزای لە سێدارەدان بۆ ترساندن، لە نێوەندی خۆپیشاندانەکاندا کە ژنان ڕابەرایەتی دەکەن و لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردووەوە بۆ چەندین مانگ وڵاتەکەیان هەژاند.

بەرێوبەری ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی ئێران مەحمود ئەمیری موقەدەم وتی "دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کاردانەوەی هەبێت بۆ زیاتر لە 600 لە سێدارەدان لە ماوەی 10 مانگدا، ئەوە دەکاتە ڕۆژانە دوو کوشتن لەلایەن دەوڵەتەوە."

وتیشی "بێدەنگ بوون مۆڵەتێکی ناڕاستەوخۆیە بۆ ئەم تاوانانە." ئاماژەی بەوەدا ئێران لە ماوەی ڕابردوودا لەم هەفتەیەدا سەرۆکایەتی کۆڕبەندی کۆمەڵایەتی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانی گرتە دەست.

لە ساڵی 2022 دا 582 حاڵەتی لە سێدارەدان لەلایەن ڕێکخراوەکەوە تۆمار کرا، ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا 604 حاڵەت تۆمارکراون، لە ساڵی 2015 ەوە کاتێک 972 حاڵەتی لە سێدارەدانی تۆمارکرد، ئەمە زۆرترین ژمارەیە لە ماوەی 10 مانگدا.

ڕێکخراوەکە وتی ڕۆژی چوارشەممە نۆ پیاو لە سێدارە دراون، لە نێویاندا ئەفغانییەکییان تێدا بووە کە لە زیندانی قزلحساری کەرەجی دەرەوەی تاران لە سێدارە درا، زۆربەیان بە تۆمەتی کوشتن تۆمەتبار کرابوون.

ڕێکخراوەکە وتیشی ژن و پیاوێکی دیکەش بە ناوی لەیلا خوڵقی و ئەبولفەزل بەرات وەکیلی و هەروەها ژنێکی دیکە بەناوی میترا لەلایەن دادگاکانی تارانەوە بە تۆمەتی زیناکردن سزای مەرگییان بەسەردا سەپێندراوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا