نوێنه‌ری کرمان له پارلێمانی ئێران دا له وتووێژێک له گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵنێری ئیسنا داوا له به‌رپرسانی باڵای وڵات ده‌کات به سه‌ندنی باج له ئه‌و په‌نابه‌ر و کۆچبه‌ر ئه‌فغانانه‌ی له ئێران ده‌ژین ژیانیان وا بۆ گران بکه‌ن که ناچاربن ئێران جێ بهێڵن.
محه‌مه‌د ڕه‌زا پورئیبراهیمی ده‌ڵێت، هاووڵاتیانی ئه‌فغان له ئێران به گشتی و له پارێزگای کرمان به تایبه‌ت سه‌رچاوه‌ی هێندێک کێشه و زیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسین. ئه‌م نوێنه‌ره داوا ده‌کات به هۆی ئه‌و کێشه ئه‌منیانه‌وه که له ناوچه‌که دا هه‌یه سه‌باره‌ت به بوونی په‌نابه‌ری ئه‌فغان له ئێران دا بڕیارێکی تایبه‌ت له زووترین کاتدا ده‌رکرێت.
ڕه‌حمان جه‌وانمه‌ردی، چالاکی مافی مرۆڤ دانیشتووی هوله‌ند له ئه‌م وتووێژه‌دا ده‌ڵێت، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی نوێنه‌ری پارڵمانی ئیران و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته گشتیه‌کانی ئێران له پێوه‌ندی له گه‌ڵ په‌نابه‌رانی ئه‌فغان ڕه‌گه‌ز په‌ره‌ستانه‌یه و ده‌بێت شه‌رمه‌زار بکرێت.
Your browser doesn’t support HTML5