ئێران بانگهێشتی سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەکات

سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ڕافایل گرۆسی لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا گەشت بۆ تاران دەکات لەپێناو ئەو گفتوگۆیانەی کە ڕەنگە بتوانێت تەنگەژەکانی نێوان ئێران و ڕۆژئاوا ئاسان بکات لە کاتێکدا مەترسی ئەوە لە ئارادایە بارگرژییەکان زیاتر ببن و دانوستانەکانیش شکست بهێنن لەبارەی بوژاندنەوەی ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لەگەڵ ئێراندا.

سێ دیپلۆماتکار کە لە نزیکەوە بەدواداچوون دەکەن لە کاروبارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم، دەڵێن سەردانەکەی گرۆسی بەر لە کۆبوونەوەکەی هەفتەی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزەرانی ئاژانسەکە کە پێکهاتووە لە 35 وڵات ئەنجام دەدرێت.

دوان لەوان وتیان بڕیاربووە گرۆسی لە سەرەتای ڕۆژی یەکشەممەوە بگاتە تاران و لەگەڵ محەمەد ئیسلامی سەرۆکی نوێی سیستەمی وزەی ئەتۆمی ئێران کۆببێتەوە.

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لەم هەفتەیەدا بە وڵاتانی ئەندامی ئاژانسەکەیان ڕاگەیاند کە هیچ پێشکەوتنێک لەسەر ئەو دوو کێشە سەرەکییە نەکراوە: یەکەم ڕوونکردنەوەی هۆکاری ئاسەواری یۆرانیۆم کە لە زۆربەی شوێنە کۆنەکاندا دۆزراوەتەوە. دووەم دەستڕاگەیشتنی بەپەلە بە هەندێک لەو کەلوپەلانەی کە بۆ چاودێری دانراون بۆ ئەوەی ئاژانسەکە بتوانێت بەدواداچوون بکات بۆ ئەو پارچانە لە ئێران.

گفتوگۆ تایبەتەکان و ناڕاستەوخۆکان لە نێوان ئەمەریکا و ئێراندا سەبارەت بە گەڕانەوەیان بۆ پابەندبوون بە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە لە مانگی شەشەوە کۆتایی پێهێنراوە. واشنتن و هاوپەیمانە ئەوروپیەکانی داوای گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکان لە بەڕێوبەرایەتیـیەکەی ئیبراهیم ڕەیسی سەرۆک کۆماری ئێران دەکەن کە لە مانگی هەشتەوە دەسەڵاتی گرتووەتە دەست.

بەپێی ڕێکەوتنی ساڵی 2015ی نێوان ئێران و زلهێزەکان، تاران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر سنوردارکردنی چالاکییە ناوکییەکانی لە بەرامبەر هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکاندا.

سەرۆکی پێشو دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2018دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی کشانەوە لە ڕێکەوتنەکە و سزا ئابوورییە بە ئازارەکانی سەپاندەوە بەسەر ئێراندا؛ لە ساڵی 2019ەوە ئێرانیش بە پێشێلکردنی چەندین کۆتوبەندی بنەڕەتی ڕێککەوتنەکە وەڵامی دایەوە، وەک پیتاندنی یۆرانیۆم بە پلەیەکی بەرزی پاکژتر، نزیکتر لەوەی کە بەکاربهێرێت بۆ چەکی ناوکی.

پێویستە دەسەڵاتدارانی ڕۆژئاوا بڕیار بدەن کە ئایا فشار بخەنە سەر بڕیارێک کە ڕەخنە لە ئێران بگرێت و زیادکردنی فشار لەسەری بۆ ئەوەی ڕێگریی نەکات لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو بۆ ئەنجومەنی 35 وڵاتەکەی پارێزەری ئاژانسە نێودەوڵەتییەکە، بەڵام بڕیارەکە دەتوانێت دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەسەر ڕێکەوتنە ناوەکیەکەی ئێران بخاتە مەترسییەوە، چونکە تاران نیگەرانە لەو جۆرە جموجوڵانە.