به‌ڕێوه‌به‌ری شـارۆچکه‌ی حاج ئۆمه‌ران ده‌ڵێت ئێران به‌نیازه‌ قه‌ڵایه‌ک له‌ ناو خاکی عێراقدا دروسـت بکات

تۆپبارانی ئێران له‌ ناوچه‌ی حاج ئۆمه‌ران، سێشه‌ممه‌ 8 ی شه‌شی 2010

به‌ڕێوه‌به‌ری شـارۆچکه‌ی حاج ئۆمه‌ران کاروان عارف له‌ گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا یه‌حیا به‌رزنجی ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئێران به‌ قوڵایی نێوان 1,5 تا 2 کیلۆمه‌تر و به‌ پانی نزیکه‌ی 3 کیلۆمه‌تر هاتۆته‌ ناو ناوچه‌که‌یانه‌وه‌. ده‌شڵێت وا خه‌ریکی دروسـتکردنی قه‌ڵایه‌کن له‌ بناری کۆدۆ و وه‌کو خاکی خۆیان مامه‌ڵه‌ له‌ شـوێنه‌که‌دا ده‌که‌ن.

به‌ڕێز کاروان عارف له‌ درێژه‌ی گفتوگۆکه‌یدا ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و حکومه‌ت عێراق قسه‌ نه‌کات و گوشـاری نێونه‌ته‌وه‌یی نه‌بێت ئه‌وا پـێ‌ناچێت ناوچه‌که‌ جێبهێڵن.

یه‌حیا به‌رزنجی ڕاپـۆرتی و گفتوگۆیه‌کی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌کردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ.