دوابەدوای هەڵگیرسانی شەڕ لە سوریا هەر لە 2011 ەوەو تا ئەوڕۆکە پشتیوانی ئێران بۆ رژێمەکەی بەشارد ئەسەد و چڕبوونەوەی هەژموونی ئێران لەناوچەکەدا بەتایبەتی لە یەمەن، عێرق، سوریا، لوبنان و لەناوچەی کەنداویش تیکڕا کاریگەری هەژموونی ئێران هەندێک لەوڵاتانی ناوچەکەی نیگەران کردووە، بەڵام نیگەرانی ئەمریکاو ئیسرائیلیش بەشێکی گەورەی ئەو نیگەرانیانەن. هاوکات ستراتیژی نوێی تورکیا و ئێران بۆ لێدانی پارتی کرێکارانی کوردستان و پژاک دیوێکی دیکەی ئەم پەلکێشی و رێکەوتنە نوێیانەیە.
هاوکات ناتانیاهۆ دەڵێت :"ئێمە ناتوانین هەرگیز خولەک بە خولەکی ئەو هەڕەشانەی ئێرانیانمان بیربچێتەوە کە هەموو رۆژێک بۆ لەناوبردنی ئیسرائیل دەیڵێن، ئێران چەکدەدات بە رێکخراوە تیرۆریستییەکان و داڵدەیان دەدات و تیرۆر بەرپادەکات."
سەبارەت بە پرسی هەژموونی ئێران لەناوچەکەدا ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژی لەگەڵ چالاکوان و مافناس عەزیز ماملێدا سازکردووە...
عەزیز ماملێ دەڵێت "ناکرێت و ماقول نیە ئێران بچێتە ژێر باری ئەردۆغان وە هێرش بکەنە سەر پە کە کە."
هاوکات دەشڵێت "تا ئێرانێکی داگیرکاریی بەدەسەڵاتی بە هەژموون هەبێت لەناوچەکەدا هەڕەشەبکات لەوڵاتانی کەنداو ئەوا وڵاتانی خۆرئاوا باشتر و چاکتر چەک و تەقەمەنییەکانیان دەفرۆشن."
Your browser doesn’t support HTML5