رۆژنامەی واشنتن پۆست ١٣ی مانگی ١٢ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تیایدا نوسرابوو لە مانگی ١١ی زاینی ئەم ساڵ کەسایەتێکی ئوپوزسیۆنی ئێران حەبیب کەعب، ناسراوە بە "حبیب السیود" رێبەری پێشووی جووڵانەوەی "النضال" کە لە سویدڕا سەردانی بۆ تورکیا کرد نەی دەزانی کە تووشی چ کارەساتێک دەبێت لە بەر ئەوەی کارمەندانی دەزگای سیخوری ئێران بە دوایدا دەگەڕان.
دوای ئەوەی حەبیب دەگاتە ئەستەنبوڵ بێ سەر و شوێن دەچێت. دوو رۆژ دواتر، حکومەتی ئێران ڕادەگەیەنن ناوبراویان گرتووە و دانی بە تاوانی خۆیدا هێناوە کە گوایە دەستیهەبووە لە هێرشێکی دوو ساڵ لەمەوبەر بۆ سەر بۆنەیەکی لەشکری لە خۆزستان، بەڵام ئێران هیچ زانیاری دابین نەکرد کە چۆن حەبیبیان گرتووە.
لە لایەکی دیکەوە، دەزگای زانیاری نهێنی تورکیا خێرا ئەو نهێنییەی ئاشکرا کرد و کاربەستێکی گوتی حەبیب لە رێگای خانمێکەوە کە پەیوەندی لەگەڵ ئێران بووە، فریو دەدرێت و پاشان بە قاچاخی ڕادەستی ئێران دەکرێتەوە کە ئەو کارەش لە ڕێگای قاچاخچیەکانی بەنگ و موخەدەراتەوە کراوە.
کاناڵی سی ئێن ئێن تورک گوتی ئاژانسی زانیاری نهێنی تورکیا پشتڕاستی کردۆتەوە کە چەندین هەوڵی رفاندن لە نێویاندا ڕفاندنی کەعب لە لایەن تۆرێکی زانیاری نهێنی سەر بە ئێران لە تورکیادا بووە کە قاچاخچێکی بەنگ و موخەدەراتی ئێرانی بە ناوی ناجی شەریف زیندەشتی سەرپەرشتی دەکات.
رۆژنامەوان ڕۆشەن تەقوا لە شاری وان دەڵێت خاڵی جێگای سەرنج ئەوەیە کە هەرکات پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و تورکیا بەرەو خراپی دەڕوات، تورکیا بەرنامەیەکی ئاوا ساز دەکات و دەبێژێت کە خەڵک بۆ ئەم کارە پشتیوانی بکەن و ئەوەش دەگەڕێتەوە سەر سیاسەتی تورکیا کە جار بە جار کاری ئاوا دەکات.
هیوا مولانیا، ئەندامی فێدراسیۆنی نێونەتەوەیی رۆژنامەوانان و پەنابەری کورد لە تورکیا دەڵێت، تا ئێستا چەندین نموونەی ڕفاندن و کوشتنی پەناخوازان لە تورکیادا کراوە کە دەزگاکانی ئیتلاعاتی ئێران لە پشتی ئەو کردارانە بوونە.
هەروەها دەڵێت ئەو دۆخەی ئێستا لە تورکیا نیگەرانێکی قووڵی لە نێو پەناخوازاندا پێکهێناوە کە ژیانیان لە مەترسیدایە.
Your browser doesn’t support HTML5