دهرهێنری کوردستانی ئێران کەیوان کەریمی به هوی به‌رهه‌م هێنانی فیلمێک به ناوی "نووسین لەسەر شار" بە سوکایەتی کردن بە پیرۆزیه ئاینیه‌کان و دژایه‌تی کردنی ئاسایشی نهتهایهتی و به هوی تەوقەکردنەوە له گه‌ل ژنێک به پەیوەندی ناشەرعی تۆمەتبار کراوەو لە لایەن دادگای شۆرشی ئێرانەوە سزای شەش ساڵ زیندان و لێدانی ٢٢٣ قامچی بەسەردا داسهپاوە.
هه‌نوکه، ئەو دهرهێنره کوردە بە کەفالەت ئازادکراوە و چاوەروانی بڕیاری دادگای پیداچونه‌وه دەکات. که‌یوان که‌ریمی و پارێزه‌ره‌که‌ی له چه‌ند هەڤپێوین له گه‌ڵ میدیاکاندا رونیان کردوه‌ته‌وه که فیلمی "نووسین لەسەر شار" ئێجازەی فه‌رمی به‌رهه‌م هێنانی هەبوەو ئه‌وان چاوه‌روان ده‌که‌ن له دادگای پیداچونهوهدا ئه‌و حوکمه ناره‌وایه به سه‌ر کەیواندا داسپێندراوه، بگۆڕدرێت و حوکمی بێتاوانی بۆ ئه‌و ده‌رکرێت.
زانیار عۆمرانی دهرهێنری کورد، له هه‌ڤاڵانی که‌یوان که‌ریمی و یه‌ک له‌و چالاکانه‌ی که هه‌ڵمه‌تی "داکؤکی له که‌یوان که‌ریمی" به ڕێوه ده‌بات له وتووێژ له گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌م حوکمه‌و،هه‌ڵمه‌ته‌که‌ی خۆیان‌و دهسکهوتنهکانی دهدوێتو ده‌ڵێت پێویسته پشتگری ته‌واو له هه‌وڵه کهمپەینیهکان بکه‌ین تا سه‌رکوت کردنی چاڵاکانی سیاسی و مه‌ده‌نی بو کۆماری ئێسلامی دژوار بێته‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5