شاندێکی باڵای بەڕێوەبەرایەتی شوێنەوار و گەشتوگوزاری پارێزگای کوردستانی ئێران سەردانی پارێزگای سلێمانییان کرد و لەگەڵ پاڕێزگار و بەڕێوبەری گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانیدا کۆبوونەوە، بە مەبەستی باشترکردنی پەیوەندی و هاریکارییەکان لە کەرتی گەشتوگوزاردا.
بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی، عەلی ڕەئوف لە لێدوانێکیدا بۆ ڕاگەیاندنەکان کە دەنگی ئەمەریکا تێیدا ئامادەبوو باسی لەوە کرد "سەردانی ئەو شاندە لە پارێزگای کوردستانی ئێرانەوە بۆ مەبەستی گفتوگۆکردنە لەسەر گرفتەکانی گەشتوگوزاری لەنێوان هەردوولا. لە داهاتوودا هەوڵدەدەین پڕۆژەی هاوبەشمان هەبێت لەبواری فەرهەنگی و کلتووری و گەشتوگوزار."
لە بەرامبەردا بەڕێوبەری شوێنەوار و گەشتوگوزاری پارێزگای کوردستانی ئێران، موحسین عەلەوی وتی "سەردانی ئێمە بۆ پارێزگای سلێمانی بەو مەبەستەیە کە ڕۆڵی کۆمپانیاکانی گەشتوگوزاری ڕێکتربخرێت و زەقتر بکرێتەوە."
هەروەها وتیشی کە ئەوان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانیدا کۆبوونەتەوە و جەختیان لەوە کردووەتەوە کە لە داهاتوودا پڕۆژەی هاوبەش فەرهەنگی کلتووریان هەبێت.
Your browser doesn’t support HTML5