ڕوانگه: سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و پرسی چاره‌نوس

  • شاهێد عەلەوی

Kurdistan map

ئایا گه‌لی کورد بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی پێویستی به کوردستانی سه‌ربه‌خۆ هه‌یه؟

خه‌باتی سیاسی حێزبه‌کانی کوردستانی ئێران ساڵانێکی زۆره به‌رده‌وامه. به پێی په‌یرەو پرۆگرامی حێزبی و هه‌روه‌ها بڵاوکراوەوه فه‌رمیه‌کان، هه‌ر له دامه‌‌زرانی کۆماری کوردستان له مهاباده‌وه هه‌تا ئێستاش حێزبه ناسراوه‌کانی کوردستانی ئێران ئه‌گه‌ر چی ئاماژه‌یان به گرینگی مافی نوسینی چاره‌نووسی گه‌لی کورد له ئێران داوه به‌ڵام هیچ کاتیش ئاماده نه‌بوون به فه‌رمی و به ڕوونی پابه‌ندبوونی خۆیان به پاراستنی یه‌کپارچه‌یی خاکی ئێران ڕابگه‌یێنن و هاوکات ئه‌م حیزبانه خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی ئیران نه‌بوون و داوای خۆبه‌ڕێوه‌بەری، فێدرالیزم و یان کۆنفێدرالیزمیان کردوه.

له به‌رانبه‌ردا، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌شێکی زۆرینه و سه‌ره‌کی له ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی ئێرانی غه‌یری کورد، لانی‌که‌م ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان له میدیاکان و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا ده‌بیسرێت، ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاستەوخۆ، حێزبه‌کانی کوردستانی به جۆدایی خواز یا به وته‌ی خۆیان "ته‌جزیه‌ته‌له‌ب" ناو دەبه‌ن و به ناڕاستی تاوانباریان دەکه‌ن.

پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا کاتی ئه‌وه نه‌هاتوه حێزبه‌کانی کوردستانی ئێران، له‌م دوو ڕیانی گۆمانە تێپه‌ڕ بن و به ڕوونی سه‌باره‌ت به ئامانجی سیاسی خۆیان لێدوان بدەن؟ ئایا ئه‌م حێزبانه نابێت به ڕوونی ڕایبگه‌یێنن سه‌ربه‌خۆیی خوازن یان نا به ته‌واوی پابه‌ندی یه‌کپارچه‌یی خاک و یه‌کگرتوویی وڵاتی ئێرانن؟

بەدوای بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد له سنە، کۆمەڵێک له سەربەخۆیی خوازانی کورد پێکهاتوو له سیاسەتمەدار، نووسەر، لێکۆڵەر، هونەرمەند و چالاکی سیاسی لە هەموو بەشەکانی کوردستان بەیاننامەیەکیان دژی به‌شداریكردن له‌و كۆنگره‌یه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن: "بەڕێوەچوونی کۆنگرەی ناودارانی کورد له سنە بەلاڕێدابردن و چەواشەکردنی پرسی نەتەوەیی کورده له ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەروەها هەوڵدانە بۆ ئێرانیزه کردنی بەشەکانی دیکەی کوردستان".

له‌م نامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها وترواوه: "هیچ تاقم و گروپێکی کورد له چوارچێوەی پڕۆژەی کولتووری داگیرکەراندا و نە هیچ حیزب و لایەنێکی سیاسی کوردی ناتوانن بەتەواوی گوزارشت له ناسنامه و خواست و بەرژەوەندییەکانی کورد بکەن. و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێ له ڕیفراندۆمێکی ئازاددا له ژێر چاودێری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆیان بدەن".

ئازیزان بۆ باس لە سەر ئەم تەوەرە ئەمڕۆ لە بەرنامە دوو میوانمان لەگەڵ دەبێت. له به‌شی یه‌که‌می به‌رنامه میوانداری به‌ڕێز عیرفان ڕەهنمون، لێکۆڵه‌ری سیاسی و له به‌شی دووهه‌می به‌رنامه‌ش میوانداری به‌ڕێز بێهزاد خۆشحالی ده‌که‌ین.

Your browser doesn’t support HTML5

ڕوانگه: سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و پرسی چاره‌نووس