نه‌ک هه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی کورده‌کان به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییش کاردانه‌وه هه‌یه‌و به‌رده‌وامه وه‌ک ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه له سێداره‌دانی پێنج له چالاکوانانی سیڤیلی له کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا.
ئێران ده‌ڵێت ئه‌و پێنج که‌سه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه له سێداره دران تاوانیان دژی ئاسایشی نیشتیمانی کۆماری ئیسلامی کردوه، له ده‌مێکدا ده‌کرێت بگوترێت هه‌ر هه‌موو چالاکوانانی ڕێکخراوه سیڤیلیه‌کان و ڕێکخراوه‌کانی داکۆکی له مافه‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن جه‌خت له‌وه ده‌که‌نه‌وه ئه‌و پێنج که‌سه به شێوه‌یه‌کی سیڤیلیانه و له چوارچێوه‌ی بزاوتی سیڤیلیانه‌دا کاریان کردوه.
کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌ڵێن فه‌رزاند که‌مانگه‌ر ، شیرین عه‌له‌م هولو ، فه‌رهاد وه‌کیلی ، عه‌لی حه‌یده‌ریان، وه مه‌هدی ئیسلامیان به تاوانی (موحاره‌به) یان دژایه‌تی کردنی یه‌زدان گوناهبارکراون.
ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی مافه سیڤیلیه‌کان ده‌ڵێنده‌سه‌ڵاتداران له کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر جاران جودابیرانی وڵاته‌که به‌و تاوانه دادگایی ده‌که‌ن.
به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ژماره‌یه‌ک گفت و گۆ و ڕاپۆرتی له‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوه‌ی ئێران ئاماده کردوه که ناڕه‌زاییه‌کی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه‌ته ئاراوه. ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ.