خۆپێشاندان له‌ نۆڕوێژ بۆ پشتیوانی له‌ خه‌ڵکی مه‌هاباد

خۆپێشاندانی کورده‌کان و چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئۆسڵو، پێته‌ختی نۆڕوێژ، 13ی مانگی مای 2015ی زاینی

به‌ پێێ پێوه‌ندێکی نێوخۆیی وڵات هێزه‌کانی "دژه‌ شۆڕش" له‌ ناو شاری مه‌هابادن و سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ژیانی یه‌کێک له‌ برینداره‌کان به‌ ناوی ئاکام ته‌لاج هه‌واڵی جۆربه‌جۆر هه‌یه‌.

دوای خۆپێشاندانه‌کانی ناڕه‌زامه‌ندی ده‌ربڕێن به‌ مه‌رگی فه‌ریناز خوسره‌وانی شه‌پۆلێک له‌ پشتیوانی ده‌ربڕێن له‌ خه‌ڵکی مه‌هاباد و شه‌مه‌زار کردنی تاوانبارانی کاره‌ساته‌که‌ هه‌م له‌ نێو شاره‌کانی پارچه‌کانی جۆربه‌جۆری کوردستان و هه‌م له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ستی پێکردوه‌ و درێژه‌یان هه‌یه‌.

له‌ ئه‌م پێوه‌ندی یه‌دا، چالاکان و داکۆکیکارانی هه‌نده‌ران له‌ نۆڕوێژ ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ له‌ پێش پاڕلمانی وڵات له‌ ئۆسڵۆی پێته‌خت کۆبوونه‌وه‌ هه‌تا وێڕای پشتگیری کردن بۆ ئازادکردنی به‌ندکراوان جارێکی دیکه‌ کرده‌وه‌ی کۆماری ئیسلامیان ده‌رحه‌ق به‌ خه‌ڵکی کوردستان مه‌حکوم بکه‌ن.

کاک که‌ریم ئه‌ڵاوه‌یسی، چالاکی سیاسی و مافه‌کانی مرۆڤ- نۆڕوێژ

کاک که‌ریم ئه‌لاوه‌یسی تێکۆشه‌رێکی مافه‌کانی مرۆڤ و خه‌باتکاری سیاسی که‌ خۆی له‌ پێکهێنه‌رانی ئه‌م خۆپێشاندانه‌ بوه‌ ده‌ڵێت، گرنگی ئه‌م خۆپێشاندانه‌ی ئه‌م جاره‌ به‌ تایبه‌تی له‌ ئه‌و ڕاستی یه‌ دایه‌ که‌ نوێنه‌ری ڕێکخراوی وه‌ک لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی تێیدا به‌شدار بوو.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی کاک که‌ریم ئه‌ڵاوه‌یسی