له گه‌رمه‌ی باسی ده‌ستپێکی دووباره‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌کداری کورد له کوردستانی ئێران ئه‌و پرسیاره گرینگه دێته ئاراوه که چی له ئێران و له کوردستان گۆڕاوه که بۆه‌ته هۆی خۆشکردنی زه‌مینه‌کان بۆ ده‌ستپێکی دووباره‌ی به‌رخودانی چه‌کداری.
ئه‌و حیزبانه‌ی که بۆ ساڵانێکی زۆر به پێی پێداویستییه دیار و نادیاره‌کان خه‌باتی چه‌کداری خۆیان ڕاوه‌ستانبوو ئێستا به چ لێکدانه‌وه‌یه‌که‌وه تاکتیکی بزووتنه‌وه‌ی خۆیان ده‌گۆڕن؟ زیادبوونی تێکنۆلۆجی گواستنه‌وه‌ی زانیاری و مه‌ترسهی هه‌میشه‌ی ده‌ست ڕاگه‌یشتنی حکومه‌ته‌کان به تێکنۆلۆجی سه‌ته‌لایت که ده‌توانێت ورده‌کاری هات و چۆ و جم و جۆڵی مرۆڤ بخاته ژێر چاودێریان چه‌ند له بڕیاری نوێی ئه‌م حیزبانه وه‌به‌ر چاوگیراوه؟
شێوه‌ی ڕوانینی بیروڕای گشتی به شه‌ڕی چه‌کداری و هێزه چه‌کداره ناحکومه‌تییانه چه‌ند شه‌رعیه‌تی خه‌باتی چه‌کداری کورد ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه و هێزه‌کانی کورد چی ده‌توانن له ئه‌م باره‌وه بکه‌ن تا ڕه‌وایی بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆیان لای ڕای گشتی بچه‌سپێنن؟
بۆ تاوتۆ کردنی ئه‌م پرسیارانه له گه‌ڵ به‌ڕێز بێهزاد خۆشحاڵی نووسه‌ر و توێژه‌ری دانیشتووی ئاڵمان وتووێژمان کردووه.
Your browser doesn’t support HTML5