له ئاکامی پێکدادانی رۆژی شه‌مه له مه‌حموود ئاوای مازنده‌ران دوو که‌س کوژراو و چوار که‌سیش بریندار بوون.
رووداوی تێکهه‌ڵچوون رۆژی شه‌مه له ئه‌و شوێنه کاتێک روویدا که به گوێره‌ی راپۆرتی ئاژانسی ئیرنا، کاربه‌ده‌ستانی پێگه‌ی ئاسمانی له‌شکر له ئه‌و ناوچه‌یه ده‌سترێژیان له خه‌ڵک و ئه‌و کارمه‌ندانه‌ش کرد که ده‌یانه‌ویست بڕیاری ناوه‌ندی دادوه‌ری مازه‌نده‌ران به‌ڕێوه‌به‌رن.
گرته ڤیدئۆیه‌کی سه‌ر تۆڕه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵک نیشان ده‌دات که خه‌ڵک به‌رد داوین و له به‌رامبه‌ردا له شوێنێکی نێو دارستان را ده‌سترێژ له خه‌ڵک ده‌کرێت و که‌سێک ده‌که‌وێته سه‌ر زه‌وی.
ئاژانسی هه‌واڵنێری ئیرنا ده‌نووسێت که به گوێره‌ی بڕیاری کۆتایی دادگا هه‌ندێک له زه‌وییه‌کانی پێگه‌ی هه‌وایی له‌شکر له که‌ناری گوندی بیشهکهلا سه‌ر به شارستانی مه‌حموودئاوا ده‌بێت له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی ناوچه ئازاد بکرێن.
ڕه‌حیم ره‌حیمی میلاشی دادستانی له‌شکری ئوستانی مازه‌نده‌ران رۆژی یه‌کشه‌مه پشتڕاستی کرد که " دادگا سه‌باره‌ت به ئازادکردنی به‌شێک له زه‌وییه‌کانی ئه‌و پێگه‌ی هه‌واییه‌ی له‌شکری له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵک دا بڕیاری دابوو."
ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی به‌شی دادوه‌ری وێرای ئاماژه‌کردن به دوو کوژراو و چوار بریندار له ئه‌و ڕووداوه‌دا، هه‌ر چه‌ند گوتی کارمه‌ندانی ئه‌و پێگه‌یه ده‌ستگیر کراون، به‌ڵام ئاماژه‌ی به ژماره‌ی ئه‌وان نه‌کرد.
پێشتر هه‌واڵنێری فارس گوتی دوو که‌سه کوژراوه‌کان ئه‌حمه‌د پور و مونهجهمیانن.