وه‌ک له هه‌واڵه‌کان دا هاتووه ڕۆژی چوارشه‌مه شه‌ڕ و پێکدادانێک له نێوان هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران و چه‌ند تیمی ته‌شکیلاتی –نیزامی حیزبی دیمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له گوندی قه‌ره سه‌قل له نزیک شاری شنۆ ڕووی دا.
شه‌ڕه‌که نزیکه‌ی 8 کاتژمێری خایاند و له ده‌رئه‌نجامیدا به هۆی تۆپبارانی گونده‌که له لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه خانوویه‌کی زۆر له ئه‌و گونده وێران بووه و له هه‌ر دوولاش چه‌ند که‌س کوژران و بریندار بوون.
کۆماری ئیسلامی گرته ڤیدئۆیه‌کی بڵاوکردۆته‌وه که کۆمه‌ڵێک چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و هه‌روه‌ها ته‌رمی چه‌ند کوژراو نیشان ده‌دات و ده‌ڵێت ئه‌مه ته‌رمی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌یه که له شه‌ڕه‌که‌دا به ده‌ستی ئه‌وان کوژراون. به‌رپرسانی سپاه ده‌ڵێن سێ له پاسداره‌کان کوژراون و له به‌رامبه‌ردا 12 پێشمه‌رگه‌ش کوژراون. به‌ڵام ته‌نیا به‌ڵگه‌ی پێناسی شه‌ش که‌س له لایه‌ن سپاوه بڵاوکراوه‌ته‌وه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، له به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران‌دا وتراوه که 6 پیشمه‌رگه‌ی ئه‌م حیزبه له‌م تیکهلچونهدا کوژراون: " شەهیدانی ئەم بەرەنگاری و بەرگری کردنە لە ئاوایی قەرەسەقەڵ بریتین لە:
1ـ کەماڵ خزری ٢ـ محەممەدخالید پەیغامی ٣ـ لوقمان شێخانی ٤ـ جەماڵ ئیسماعیلی ٥ـ سەلاح نادری و ٦ـ سەید عومەر حوسێنی، کە پێشمەرگەی پێشووی حیزب و نیشتەجێی وڵاتی سوئید بوو کە بە مەبەستی سەردانی خزمانی لەگەڵ ئەو پێشمەرگانە بەرەو شنۆ دەگەڕایەوە. جیا لەوە ئەگەر گومانی ئەوە هەبێ یەکێک لەو کەسانە بە برینداری کەوتبێتە دەست هێزە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئاشکرایە کە پاراستنی گیانی دەکەوێتە ئەستۆی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران."
له‌م بیانیه‌دا هه‌روه‌ها وتراوه که ژمارەیەکی بەرچاو لە فەرماندە و پاسدارە پلەبەرزەکان و چه‌کدارانی تری سه‌ر به کۆماری ئیسلامی ئێران له‌م شه‌ره‌دا کوژراون.
بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر سه‌باره‌ت به شه‌ڕه‌که و هه‌روه‌ها هۆی ناردنه‌وه‌ی ئه‌و تیمانه‌ی پێشمه‌رگه له گه‌ڵ به‌ڕێز کاوه به‌هرامی، ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌ندامی شورای نیزامی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی وتوویژمان کردوه.
Your browser doesn’t support HTML5