ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕاپۆرتی ئه‌م دواییانه‌ی که ڕۆژی دوشه‌مه بڵاو کرایه‌وه تێیدا هاتوه که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به شێوه‌یه‌کی بێ به‌زه‌ییانه کایه به ژیانی به‌ندکاراوانی بیر و باوه‌ڕو به ندکراوه سیاسییه‌کانی دیکه ده‌که‌ن، ئه‌وه‌ش له ڕێگای پێش‌گرتن له چاودێری پێویستی پزشکی، له مه‌ترسی خستنی ژیانیان، تووشی نوقوستان بوونی هه‌میشه‌یی و زیانه‌کانی تری دیکه هه‌یه که ناکرێت پێشیان پگیرێن.
ته‌یمور ئه‌لیاسی، نوێنه‌ری کومه‌ڵی مافه‌کانی مرۆڤ بۆ کوردستانی ئێران له ژنێڤه. ناوبراو ده‌ڵێت ژماره‌یه‌کی زۆری به‌ندکراوانی سیاسی ئێران له کورده‌کان پێک دێن و له‌و ڕاپۆرته‌ی تازه‌ی ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی چه‌ند به‌ندکراوێک له نێویان دا، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ده‌بینرێت که مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێده‌کرێت له به‌ر پێڕانه‌گه‌یشتنی باری پزشکی بینایی خۆی له ده‌ست بدات.
خانمی جه‌لالیان به تاوانی "دوژمنایه‌تی له گه‌ڵ خودا" وه‌ک کاربه‌ده‌ستانی ئێران ئێدعا ده‌که‌ن، بڕیاری تا سه‌ر مه‌رگی به سه‌ردا سه‌پێنراوه و ئێستا له به‌ندیخانه‌ی شاری "خۆی" یه له دۆخێکی ناله‌باری ته‌ندروستی دایه.
Your browser doesn’t support HTML5