ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور پێنجشەمە ڕایگەیاند کە سکاڵایەکی فەرمی پێشکەشی بەشی دادوەری فێدڕالی ئاڵمان کردووە و تێیدا داوا دەکات، نەهێڵن دادوەرێکی پێشووی ئێران لە چنگ داد ڕزگاری بێت، لە بەر ئەوەی وەک ڕێکخراوەکە دەڵێت لە ئێران دا بۆتە هۆی بەندکرانی دەیان ڕۆژنامەنووس.
لە ئەم وتووێژەی لە گەڵ دەنگی ئەمەریکا، ئارێز دارا پوور، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەر لە ڕێکخراو بۆ دژی ئەنفال و ژێنۆساید دەڵێت، ئاگاداری ئەوەی هەیە کە گۆیا مەنسووری لە ئاڵمان بووە.
داراپوور پێی وایە لە بەر ئەوەی مەنسووری وەک ئاخوندێک لە کۆماری ئیسلامی دا دەسەڵاتی هەبووە، شیوازی دەرچوونی ئەو کەسە لە ئێران و مەسەلەی پەنابەرییەکەی "شانۆیەکی تایبەتی لە لایەن حکومەتە".
ئەو ئاگایی دەدات کە سیستمی سەردەمی ستالینی ئێستاش بە سەر وڵاتانی وەک ڕۆمانی دا زاڵە کە سەروەری یاسای تێدا نیە و هەروەها لە بەر ئەوەی باری ئابووری وڵاتیشیان خراپە وێدەچێت کە لە ڕیگای مامەڵەیەکی ژیر بە ژێر لە گەڵ ئێران، مەنسووری ڕادەستی ئێرانێ بکەنەوە.
Your browser doesn’t support HTML5