به پێێ هه‌واڵی ڕاگه‌یه‌نه‌ره گشتی یه‌کان یه‌ک شه‌مه له چه‌ند شاری ئازه‌ری زمان له باکووری ڕۆژئاوای ئێران خه‌ڵک خۆپێشاندانیان وه‌ڕێ خست دوای ئه‌وه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی کۆماری ئیسلامی له پڕۆگرامێکی منداڵان دا بێ ڕێز به ئازه‌ری یه‌کان کرد.
دوای ئه‌و خۆپێشاندانانه چه‌ندین که‌س له شاره‌کانی ئه‌رده‌بێڵ و ورمی ده‌ست به سه‌ر کراون.
له ئه‌م وتووێژه دا، کاک مه‌جید هه‌قی توێژێنه‌ری سیاسی پێێ وایه کۆماری ئیسلامی خۆی هانده‌رێک بۆ ئه‌و خۆپێشاندانانه‌یه و ده‌ێه‌وێت توند وتیژی له نێوان گه‌لانی ئێران دا پێک بێنێت که شه‌رعیه‌تی بوونی خۆی به شێوه‌یه‌کی سه‌رکوتکارانه زیاتر به‌رفره‌وان بکات.
هه‌روه‌ها کاک مه‌جید پێ دا ده‌گرێت که بنه‌مای سیاسه‌تی ئێران له سه‌ر بناخه‌یه‌ک دامه‌زراوه که هه‌وڵ ده‌دات گه‌لانی ئێران به تایبه‌تی غه‌یره فارسه‌کان له چوارچێوه‌ی کولتوری فارس و ئاینی شیعه دا بتوێنێته‌وه.
Your browser doesn’t support HTML5