شه‌ری ناوخۆیی سوریا به‌رده‌وامه‌و له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا چه‌ند ئه‌فسه‌ری پایه به‌رزی سوپای پاسدارانی ئێران له سوریا کوژراون. ئه‌مه له کاتێک‌دایه که هێرشه ئاسمانیه‌کانی روسیا بۆ سه‌ر بنکه‌ی ئه‌و گروپانه‌ی دژی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌ر ده‌که‌ن چڕتر بوه‌و هێرشی به‌رفراوانی ئه‌رته‌شی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ حه‌ڵه‌ب ده‌ستی پێکردوه.
هه‌ندێک له ئاژانسه هه‌واڵنێره‌کان له ڕۆژانی ڕابردوودا ڕایان گه‌یاندبوو که حێزبوڵای لۆبنان‌و سوپای ئێران به ڕێژه‌یه‌کی زیاتر له جارانه‌وه له شه‌ڕی حه‌ڵه‌ب به‌شدار ده‌بن. زیاد بوونی رێژه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئێرانیانه له سوریا ده‌کوژرێن ئایا ده‌ره‌نجامی گۆرانی ستراتێژی‌و شێوه‌ی به‌شداری ئێران له شه‌ری سوریادایه یان هۆگه‌لی تری هه‌یه؟
له بارودۆخی نوێی سوریا که دوای ده‌ستێوه‌ردانی به‌ربڵاوی روسیا دێته ئاراوه، داعێش که ئامانجی سه‌ره‌کی رێکه‌وتنی سێ قۆڵی روسیا‌و سوریا‌و ئێران نیه‌و هێرشه ئاسمانیه‌کانی ئه‌مه‌ریکاش کاریگه‌ریه‌کی ئه‌و‌تۆی له سه‌ری نه‌بوه، چۆن ئه‌م هه‌له ده‌قوزێته‌وه؟
کورده‌کان که هه‌م راسته‌وخۆ یارمه‌تی له ئه‌مه‌ریکا وه‌رده‌گرن و هه‌م روسیا ده‌ڵێت ئه‌وان وه‌ک ته‌نیا گڕوپی دژه ترۆریستی ئه‌و وڵاته ده‌ناسێت‌و دژی ئه‌وان ئۆپراسیون ناکات، ئایا ده‌توانن به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان‌و ده‌سکه‌وته‌کانی خۆیان له‌م هه‌ل‌و مه‌رجه نوێیه‌دا بپارێزن؟
به‌رێز عه‌مار گۆڵی، ڕۆژنامه‌وانی کورد، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه که هه‌بوونی روسیا له شه‌ری سوریا نابێته هۆی ئه‌وه که قه‌یرانه‌که بۆ کورد له‌مه‌ی که ئێسته هه‌یه، ناخۆش‌تر بێت.
Your browser doesn’t support HTML5