هێزەکانی ئاسایشی ئێران بۆ ماوەیەکی کورت باوکی ژینا ئەمینی دەستگیر دەکەن

ڕۆژی شەممە هێزەکانی ئاسایشی ئێران بۆ ماوەیەکی کورت باوکی ژینا ئەمینییان دەستگیرکرد و بە سەرانسەری ناوچە کوردییەکانی وڵاتەکەدا بڵاوبوونەوە، ئەمەش ساڵێک دوای مەرگی ژینا ئەمینی لە ژێر دەستی پۆلیسی ئاکاری ئێراندا کە خۆپیشاندانێکی سەرتاسەری لە ئێراندا بە دوای خۆیدا هێنا.

دەزگای ڕاگەیاندنی سەر بە دەوڵەت ئاماژەی بەوەدا چەندین " کەسی بەرهەڵستی شۆڕشگێڕ " و " تیرۆریست " لە شارە جیا جیاکانی ئێراندا دەستگیرکراون، دەشڵێت هێزەکانی ئاسایشی ئێران پلانگێڕیییەکیان پوچەڵ کردووەتەوە بۆ دروستکردنی پشێوی.

بەپێی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ڕۆژی شەممە کە یەکەمین ساڵیادی مەرگی ژینا ئەمینییە، هێزێکی گەورەی ئاسایش لە ناوچە کوردییەکانی ئێران بڵاوەیان پێکراوە، ئەوەش بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی دروستبوونی هەر خۆپیشاندانێک.

بەڵام لە گرتە ڤیدیۆییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەردەکەوێت کە خۆپیشاندان لە چەند ناوچەیەک بەڕێوەدەچێت، لەوانەش شارۆچکەی گۆهردەشت کە دەکەوێتە نزیک شاری کەرەجی ڕۆژئاوای تارانەوە و دەشکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری مەشهەدەوە.

لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت کۆمەڵە کەسێک لە خۆپیشاندانەکانی گۆهردەشت هاوار دەکەن " ئێمە گەلێکی مەزنین، ئێرانیش دەگەڕێنینەوە." هاوکات شۆفێرەکان هۆڕنییان لێدەدا و هانی خۆپیشاندەرانییان دەدا. ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە دەستبەجێ ڕاستیی ڤیدیۆکە پشتڕاست بکاتەوە.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دەڵێت باوکی ژینا، ئەمجەد ئەمینی، پێش ئەوەی ئازاد بکرێت هۆشداری دراوەتێ دژی یادکردنەوەی مەرگی کچەکەی. دەزگای هەواڵی ئیرنا ڕەتیکردەوە ئەمجەد ئەمینی دەستگیرکرابێت، بەڵام ئاماژەی بەوە نەدا کە ئایا بۆ ماوەیەکی کورت دەستبەسەرکراوە یاخود هۆشداری دراوەتێ یان نا.

لە ماوەی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا باس لەوە دەکرا هێزەکانی ئاسایش دەوروبەری ماڵەکەی ئەمینییان لە سەقز گرتووە.

ڕۆژی هەینی سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی " چیرۆکەکەی مەهسا ' ژینا ' بە مەرگە دڕندانەکەی کۆتایی نەهات. هانی بزووتنەوەیەکی مێژووییدا - ژن، ژیان، ئازادی - ئەوەش کاریکردە سەر ئێران و خەڵک لە سەرانسەری جیهاندا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز