سەپاندنی ٣٦ ساڵ بەندی بە سەر دوو برا لە بەندیخانەی ورمێ

بەندیخانەی ورمێ

بە گوێرەی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ- هەنگاو، ئەکبەر ڕەشیدی ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵ بەندی لە لایەن دادگایەکی کۆماری ئیسلامییەوە بە سەردا سەپێنراوە.

وەک ئەو ڕێکخراوە ئاماژەی پێدەکات، ناوبراو کە هەر لە منداڵیەوە توانای تێپەڕاندنی کارو بارە تاکەکەسییەکانی خۆی نییە، هەر دوو لاق و دەستێکی بە تەواوی لە کار کەتوون. ئەکبەر کە ئێستا خاوەن پێداویستی تایبەتە، لە گەڵ براکەی، رەسوول ڕەشیدی لە بەندیخانەی ورمێ دان.

ئەکبەر ڕەشیدی- کەم ئەندامی بەندکراو

لە وتووێژێک لە گەل دەنگی ئەمەریکا، دیاکۆ مورادی لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ – هەنگاو ئاگایی دەدات کە ئەکبەر مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن دادگای شۆڕسی ورمێ وە بە تاوانی "یاخیبوون و ئەندامەتی لە گرووپە جیهادییەکان" و "هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانی و پرۆپاگەندە لە دژی نیزام" زیاتر لە ٢٠ ساڵ بەندی بەسەردا سەپێنراوە.

دیاکۆ مورادی، چالاکی ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤ هەنگاو

بەڕیز مورادی دەشلێت، ئەکبەر، لە ماوەی ڕاگیران لە ئیدارەی ئیئتلاعات ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی کراوە و براکەشی، ڕەسووڵ ڕەشیدی ١٥ ساڵ بەندی بە سەردا سەپێنراوە و لە بەندیخانەی ورمێ دایە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی دیاکۆ مورادی