کوژرانی 12 ئه‌ندامی هێزی ئاسایشی سوریا

لاریجانی، به‌شار ئه‌سه‌د

حکومه‌تی ئێران بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د هه‌وڵ ده‌دات.

به‌ پێێ هه‌واڵی ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن سه‌رچاوه‌کانی سوریا ده‌ڵێن 12 ئه‌ندامی له‌شکری سوریا، که‌ زۆربه‌ریان ئه‌فسه‌رن، به‌ تاوانی خه‌یانه‌ت ئێعدام کراون له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی یان له‌ گه‌ڵ ئوپۆزسیۆنی سوریا هه‌بووه‌ و ئه‌و کوشتنانه‌ش هه‌ر دوای گه‌یشتنی قاسم سوله‌یمانی بۆ دارعا بووه‌.

كاک قادر خه‌نده‌ڕه‌ش

له‌ وتووێژێکی له‌ گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، قادر خه‌نده‌ڕه‌ش، چالاکی سیاسی ده‌ڵێت له‌ وه‌تا سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵکی سوریا به‌ دژی حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ستی پێکردوه‌، کۆماری ئیسلامی له‌ کوشتنی خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته‌دا به‌شدار بووه‌ و بۆ مانه‌وه‌ی حکومه‌تی سوریا که‌ وه‌ک خۆی شیعه‌یه‌ هه‌وڵ ده‌دات.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی کاک قادر خه‌نده‌ڕه‌ش