شه‌ڕی سوریا به‌رده‌وامه و ئێران وه‌ک لایه‌نگری سه‌ره‌کی به‌شار ئه‌سه‌د به شێوه‌یه‌کی گشتی بووه به لایه‌نێک له ئه‌و شه‌ڕه. وه‌ک پسپۆڕان ده‌ڵێن ئێران ساڵانه نزیک به 4 میلیارد دولار پاره، یان ڕاسته‌وخۆ به حکومه‌تی ئه‌سه‌دی ده‌دات و یان وه‌ک خه‌رجی شه‌ڕ له ئه‌و وڵاته به کار دێنێت.
سوپای قۆدسی ئێران ڕاسته‌وخۆ ئاماده‌ی به‌ره‌کانی شه‌ڕ له سوریایه و له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا، به ده‌یان پاسدار و فه‌رمانده‌ی ئه‌م هێزه له سوریادا کوژراون. ئێران به فه‌رمی ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئه‌وان ته‌نیا بۆ کاری ڕاوێژکاری سه‌ربازی له سوریان و مه‌به‌ستی ئاماده بوونیشیان له ئه‌وێ به‌رگری له باره‌گا پیرۆزه‌کانی ئاینی شیعه له دمشقه. به‌ڵام چاودێران ده‌ڵێن ئاماده‌بوونی سوپای قودس و ئه‌و هێزانه‌ی دیکه‌ی که ئێران دروستی کردوون له به‌ره‌کانی شه‌ڕ له حه‌ڵه‌ب و له حۆمس نیشانی ده‌دات که مه‌به‌ستی ئێران به‌رگری له حکومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌ده.
سه‌ره‌ڕای خه‌رجی دارایی و له‌شکری بۆچی ئێران به‌رده‌وامه له به‌شداری له شه‌ڕی سوریا؟ بۆچی ڕای گشتی ئێرانییه‌کان به‌رامبه‌ر به ئه‌م به‌شدارییه بێده‌نگه؟ ئۆپۆزسیۆن و چالاکانی سیاسی له چ ڕوانگه‌یه‌که‌وه پشتگیری ئه‌م به‌شدارییه‌ی ئێران ده‌که‌ن؟
له "ڕوانگه"ی ئه‌م حه‌وتووه‌دا، بۆ تاووتۆکردنی پرسیاره‌کانی سه‌ره‌وه له گه‌ڵ به‌ڕێزان دوکتور خالید خه‌یاتی، مامۆستای زانستگه‌لی سیاسی له زانکۆی لین شاپینگ له سوید و دوکتور مه‌سعود ڕوسته‌می، پسپۆری سیاسی له ئاڵمان وتووێژمان کردووه.
Your browser doesn’t support HTML5