فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران هێزی دەریایی ئەمەریکای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی بەرگریکردن لە قاچاخی سوتەمەنی لە کەنداودا، ئەوەش لە ڕێی هەوڵدانییەوە بۆ دەستوەردان کاتێک هەفتەی ڕابردوو ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرت.
فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕەمەزان زیراهی لە لێدوانێکدا کە دەزگای هەواڵی تەسنیم بڵاویکردەوە دەڵێت " لە 6 ی مانگی حەوتدا سەربازانی هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران پشکنینیان بۆ کەشتییەک دەکرد کە ناوی نادا 2 بووە و دەستی هەبووە لە قاچاخچێتیکردن بە نەوت و گازی ئێرانەوە لە کەنداو فارسدا، ئەمەریکاییەکانیش هەوڵیاندا ڕێگری بکەن، ئەوەش لە ڕێی چەند کارێکی ناپیشەیی و مەترسیدارەوە."
لە 7 ی مانگی حەوتدا دەزگای هەواڵی فارسی ئێرانی بڵاویکردەوە سوپای پاسدارانی ئێران دەستی بەسەر کەشتییەکدا گرتووە کە 900 تەن سوتەمەنی قاچاخی پێبووە و 12 کارمەندی لەسەر بووە، ئەوەش لە جێبەجێکردنی فەرمانێکدا دادگادا.
وتی " ئەمەریکاییەکان چەند فڕۆکەیەکیان ڕەوانە کرد، دوو فڕۆکەی شەڕکەری A-10 لە نێو فڕۆکەکاندا بوون، تاوەکو دوایین ساتەکان هەوڵییاندا ڕێگری لە دەستبەسەراگرتنی کەشتییەکە بکەن، بەڵام لە کۆتاییدا کەشتییەکە هێندرا بۆ بەندەری بوشیر تاوەکو مامەڵەی یاسایی لەگەڵدا بکرێت."
وتەبێژی کەشتیگەلی پێنجی هێزی دەریایی ئەمەریکا فەرماندە تیم هۆکینس هەفتەی ڕابردوو وتی هێزی دەریایی ئەمەریکا چاودێری دەستبەسەراگرتنی کەشتییەکی کردووە لە ئاوی نێودەوڵەتیدا، بەڵام بڕیاریداوە هیچ وەڵامێکی دیکەی زیاتر نەداتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز