کلنتن ده‌ڵێت خۆشـحاڵه‌ به‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ ئه‌گه‌ری ئازادکردنی شاخه‌وانه‌ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له‌ ئێران ده‌که‌ن

کلنتن ده‌ڵێت خۆشـحاڵه‌ به‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ ئه‌گه‌ری ئازادکردنی شاخه‌وانه‌ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له‌ ئێران ده‌که‌ن

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت ئه‌و خۆشـحاڵه‌ به‌و لێـدوانه‌ی سه‌رۆکی ئێران داویه‌تی و تیایدا گوتوویه‌تی ئه‌و دوو شـاخه‌وانه‌ ئه‌مه‌ریکایـیه‌ی به‌ سیخوڕێتی تاوانبارکراون، به‌م نزیکانه‌ ئازاد ده‌کرێن.

له‌ چاوپـێـکه‌وتنێـکدا که‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بڵاوکرایه‌وه‌، سه‌رۆکی ئێران مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد به‌ په‌یامنێری که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی NBC ئه‌مه‌ریکایی گوت ئه‌و له‌و بڕوایه‌دایه‌ شه‌ین باور و جۆش فه‌تال له‌سه‌ر بنچینه‌ی مرۆیی له‌ ماوه‌ی دوو ڕۆژدا ئازاد ده‌کرێن.

کلنتن ده‌ڵێت خۆشـحاڵه‌ به‌و هه‌واڵانه‌ی باس له‌ ئه‌گه‌ری ئازادکردنی شاخه‌وانه‌ ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان له‌ ئێران ده‌که‌ن

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت هه‌تا ئێسـتا هیچی به‌ده‌سـت نه‌گه‌یشـتووه‌ پـشـتڕاستی بکات به‌م نزیکانه‌ ئه‌و دووانه‌ ئازاد ده‌کرێن. ده‌شڵێت ئه‌و له‌گه‌ڵ سویسرا له‌ مه‌سه‌له‌که‌ کارده‌کات که‌ کاروباره‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ ئێران ڕایی ده‌کات.

هێله‌ری کلنتن ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما هیواداره‌ ئه‌نجامێـکی پـۆزێتیڤانه‌ بـبینێت.

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ باور و فه‌تال مانگی ڕابردوو به‌ تاوانی سیخوڕایه‌تیکردن بڕیاری زیندانی 8 سـاڵیان بۆ ده‌رچوو.