ئێران ڕەخنە لە هەوڵەکانی ئەمەریکا دەگرێت بۆ ناساندنی ئیخوان موسلمین وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف

وەزیری دەرەوەی ئێران محەمەد جەواد زەریف لە دەوحەی پایتەختی قەتەڕ ڕەخنەی لە هەوڵەکانی ئەمەریکا گرت بۆ ناساندنی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی.

زەریف بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەمەریکا لە پێگەیەکدا نیە بتوانێت ئەوانی دیکە وەکو ڕێکخراوی تیرۆریستی بناسێنێت و ئێمە هەر هەوڵێکی ئەمەریکا بۆ ئەو بابەتە ڕەت دەکەینەوە. ئەمەریکا پشتیوانی لە گەورەترین تیرۆریست دەکات لە ناوچەکەدا، ئەویش ئیسڕائیلە."

ڕۆژ سێشەممە کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆک دانۆڵد ترامپ کاردەکات بۆ ناساندنی کۆمەڵەی ئیخوان موسلمین وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی و ئەوەش لەوانەیە ببێتە هۆی سەپاندنی سزا بەسەر کۆنترین کۆمەڵەی ئیسلامیدا لە میسڕ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز