ناردنی نامه‌یه‌کی 47 سناتۆری ئه‌مه‌ریکا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران

Girls sing as they carry an image of Our Lady of Rosary during the annual Afro-Christian Congada celebration in Catalao, Goias state, Brazil, Oct. 9, 2016. The group's leader sings a verse, and members repeat, making references to Brazil's history of slav

کاک هێمن ده‌ڵێت هه‌ر له‌ ده‌ستوری ئه‌مه‌ریکا دا هاتووه‌ که‌ سه‌رۆکی وڵات مافی هه‌یه‌ بڕیاری کۆنگره‌ ڤێتۆ بکات.

له‌ نامه‌یه‌ک دا بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، 47 سناتۆری ئه‌مه‌ریکا هوشداری ده‌ده‌ن که‌ ئه‌گه‌ر بکرێت هه‌ر ڕێکه‌وتنێکی ناوی به‌ ئه‌نجام بگات کاتێک سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا خۆلی سه‌رۆکایه‌تی له‌ ساڵی 2017 دا ته‌واو ده‌بێت ئه‌وه‌ یان ڕێکه‌وتنه‌که‌ ده‌گۆڕن یان هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه‌.

له‌ وتووێژێکی له‌ گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکادا، کاک هێمن سه‌یدی، شاره‌زا و توێژێنه‌ری سیاسی ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ ئه‌و هوشداری دانه‌ کاریگه‌ریکی ئه‌و تۆی نه‌بێ چونکه‌ وێده‌چێت دوو لایه‌ن له‌ وتووێژه‌کان دا چوونه‌ پێش.

هێمن سه‌یدی

هه‌روه‌ها به‌ڕێز سه‌یدی پێی وایه‌ له‌ ماوه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی بوش دا ئه‌مه‌ریکی یه‌کان هه‌نگاوی به‌ کرده‌وه‌یان بۆ هه‌وڵه‌کانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی ناوکی ئێڕان هه‌ڵنه‌هێنا. به‌ڵام، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما هه‌وڵی جیدی داوه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی له‌شکری را بگره‌ تا گه‌مارۆ خستنه‌ سه‌ر ئێران و وه‌ده‌ست هێنانی ڕه‌زامه‌نی ڕوسیا و چین بۆ سه‌پاندنی گه‌مارۆکان و به‌ گشتی له‌ وتووێژه‌کانیش دا سه‌رکه‌وتوو بووه‌.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژی کاک هێمن سه‌یدی