به‌ڕاک ئۆباما سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه فه‌رمانی ئاماده‌کاری بۆ لابردنی گه‌مارۆ ئابوورییه‌کانی سه‌ر ئێرانی ده‌رکرد. ئۆباما به وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕێگه‌ی داوه تا به‌ڕاوێژکاری له گه‌ڵ وه‌زیرانی بازرگانی و خه‌زێنه‌داری و ئاسایشی نیشتمانی و هه‌روه‌ها به‌رپرسی بانکی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا ئه‌و ئاماده‌کارییانه ئه‌نجام بده‌ن که ڕێکه‌وتنی ناو‌کی ئێران و پێنج زلهێزی جیهانی له بواری لابردنی گه‌مارۆکان وه‌ئه‌ستۆی ئه‌مه‌ریکای ناوه.
به پێی ڕێکه‌وتنه‌که، گه‌مارۆکان کاتێک له سه‌ر ئێران لاده‌چێت که ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی پشتڕاستی بکاته‌وه که ئێران به‌ڵێنی یه‌کانی خۆی له چوارچێوه‌ی ڕێکه‌وتنه‌که جێ به جێ کردووه. به‌ڵام زۆر له چاودێران ده‌پرسن ئایا ئێران تاکۆتایی ڕێکه‌وتنه‌که که 15 ساڵی‌تر ده‌بێت، به به‌ڵێنی یه‌کانی پایبه‌ند ده‌بێت یان نا؟
به‌ڕێز ئاڕش ساڵح، نوێنه‌ری حێزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران له ئه‌مه‌ریکا و شیکاری سیاسی له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که کۆماری ئێسلامی جێگه‌ی متمانه نیه و وڵاتانی جیهان و پێنج زلهێزه‌که‌ش ئه‌وه ده‌زانن و بۆیه ڕێکه‌وتنه‌که‌ش مه‌رج و چاودێری زۆری له سه‌ره.
Your browser doesn’t support HTML5