ئاوڕێک لە ڕێژە و ئامارەکانی قەتڵی ژنان لە میانەی پەتای کۆرۆنادا

زۆرێک پێیان وایە ساڵی 2020 یەکێک لەو ساڵانەی سەردەمی نوێیە کە زیاترین ڕووداوی ناخۆشی تێیدا خوڵقاوە.

بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کێشەی سەرەکی ئەم ساڵ بوو کە هێشتاش تاکوو ئێستا بە تەواوی کونتڕۆڵ نەکراوە.

ڤایرۆسێک کە جیا لەوەی بوو بە هۆی گیان لە دەستدانی زۆر کەس و دروستکردنی قەیرانی دارایی لە زۆربەی وڵاتەکاندا، دەوترێت لە ڕووی دەروونیشەوە کاریگەری نەرێنی زۆری خستووەتە سەر خەڵک و وایکردووە توندوتیژییەکان لە چوارچێوەی ماڵەکاندا زیاتربن و ژنان و منداڵان زیاتر ببنە قوربانی.

بە پێی ڕاپۆرتی یونیسێف و ڕێکخراوەکانی ژنان ئەم پەتای کۆرۆنا بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی توندوتیژییەکان بەرامبەر بە ژنان و منداڵان.

لەم ساڵەدا کە زۆری نەماوە کۆتایی پێبێت سەرنجێک دەخەینە سەر دۆخی ژنانی کوردستانی ئێران و ئامار و ڕێژەی ئەو ژنانەی لەم ساڵەدا بوون بە قوربانی توندوتیژی و لە لایەن بنەماڵە و کەسی نزیکیانەوە کوژراون.

بەو پێیەی کە دەسەڵات لە ئێران بە فەرمی ئامارەکانی قەتڵ و کۆشتنی نامووسی ناخاتە ڕوو و بڵاوی ناکاتەوە، ئەی چالاکوانانی بواری ژنان چۆن دەستیان بە ئامارەکان دەگات؟ بەربەستەکانی بەردەم کۆکردنەوەی زانیارییەکان لەو ڕووەوە چییە بۆ چالاکوانانی ژنان؟

ژمارەی ئەو ژنانەی لە کوردستانی ئێران کوژراون لەم ساڵەدا چەند کەس بوون؟

ڕۆڵی دەسەڵات لە کەم یان زیاد بوونی ئەم قەتڵ و کوشتنانەدا چییە؟

ئایا لە کوردستانی ئێران پەناگە و شوێنێکی پارێزراو هەیە بۆ ئەو ژنانەی لە لایەن خێزانەکانیانەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە؟

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە و زانیاری لە سەر ئەم بابەتە بەفراو نووری لەگەڵ ئەڤین موستەفازادە، ڕۆژنامەنووس و چالاکی بواری ژنان گفتوگۆی کردووە.

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ ئەڤین موستەفازادە