ئه‌مه‌ریکا و ئێران وتووێژی ڕاسته‌وخۆی ئاست به‌رزیان له په‌راوێزی کوبوونه‌وه‌یه‌ک له نیویورک پێک هێنا بو ئه‌وه‌ی کێشه‌ی سه‌باره‌ت به پڕۆگرامی ناو‌کی ئێران چاره‌سه‌ر بکه‌ن، که ئه‌مه یه‌که‌م جاره له ماوه‌ی سی ساڵان دا ئه‌و شێوه کۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆیان ده‌بێت.
به دوای کۆبوونه‌وه له گه‌ڵ پینج زلهێزی دیکه‌ی جیهان له ڕۆژی پێنج شه‌مه‌دا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌واد زه‌ریفی کێشایه که‌نارو به شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بۆ ماوه‌ی سی خۆله‌کان خۆ به خۆ له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناو‌کی قسه‌یان کرد.
کۆبوونه‌وه‌که‌یان گه‌وره‌ترین پله‌ی ئاستی ڕه‌سمی له پێوه‌ندی نێوان کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا و ئێران له وه‌تا شۆڕشی ئیسلامی له ساڵی 1979 زایینی دایه، کاتێک بارمته‌کانی ئه‌مه‌ریکا گیران و پێوه‌ندێکانی دیپڵۆماتی ڕاگیران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا کوتی ئه‌و و هاوتاکه‌ی، "کۆبوونه‌وه‌یه‌کی کارساز و به‌به‌رهه‌میان" له گه‌ڵ زه‌ریف هه‌بوو، ئاماژه‌ی پێدا که ناوبراو "راوێژێکی زۆر جیاوازی" له چاو ئێران هه‌بوو. به‌ڵام ئه‌و کوتی "کۆبوونه‌وه‌یه‌ک و گۆڕینی ڕاوێژێک" وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سه‌باره‌ت به پڕۆگرامی ناو‌کی ئێران ناداته‌وه.
بۆ به‌شی خۆی، زه‌ریف کوتی کۆبوونه‌وه‌ی پێنج ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ئاڵمان په‌سندی کرد وتووێژه‌کانی ناو‌کی خێراتر بکات، ئاماژه‌ی پێدا که ئێران هیواداره له ماوه‌ی ساڵێک به ئه‌مه بگات.
کاربه‌ده‌ستانی ئه‌مه‌ریکا پشتڕاستیان کرد که ئێران پێشنیازێکی ئاوای کرد. به‌ڵام ئه‌وان ئێرانیان هان دا که بیت و ئاماده‌تر پێشنیاری وردتر بدات کاتێک وتووێژه‌کانی 1+5 مانگی داهاتوو سه‌رله‌نوێ له ژنێڤ ده‌ست پێده‌کاته‌وه، وه‌ک له ماوه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا له سه‌ری ڕێککه‌وتن.