دوای رێکه‌وتنی ناوه‌کی ئێران‌و وڵاته زلهێزه‌کان، خامنه‌یی ڕێبه‌ری کۆماری ئێسلامی ئێران، چه‌ند جار له کۆرو کۆبونه‌وه جوارجورهکاندا ڕایگه‌یاندوه که ڕێکه‌وتنی ناوه‌کی له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا به‌و مانا نیه که ئێران ئاماده‌یه له بواره‌کانی تریشدا له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا رێبکه‌وێت.
خامنه‌یی ده‌ڵێت ئه‌مه‌ریکا دوژمنی ئێرانه‌و ئه‌م وڵاته ئاماده نیه به هیچ شیوه‌یێک له گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا په‌یوه‌ندی ئاسایی هه‌بێت. خامنهای هه‌روه‌ها هۆشداریدا که ئه‌مه‌ریکا ده‌یه‌وێت له کار‌و باری ناوخۆی ئێران ده‌ست تێوه‌ردان بکات‌و ئێران به توندی ریگه له‌وه دهگرێتو ئه‌وانه‌ش که ببن به ئامرازی ئاوا سیاسهتهێک به توندی سزا ده‌درێن.
دوای ئه‌م قسانه خامنه‌یی، له ڕۆژانی ابردودا سۆپای پاسدارانی ئێران‌و دایره‌ی ئه‌منی ئه‌م سۆپایه له ڕاگه‌یاندراوێکدا، هه‌واڵی ده‌ست به‌سه‌ر کردنی چه‌ند ڕۆژنامه‌وانی بڵاو کره‌دوه که به په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ سرویسه ئه‌منیه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و بریتانیا تومه‌تبار کراون.
له ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی سۆپادا وتراوه که ئه‌م ڕۆژنامه نوسانه له ئه‌ندامانی تۆری ده‌ست تێوه‌ردانی دوژمن له ناوخۆی وڵات‌دا بوون. هه‌روه‌ها وتراوه که ژماره‌یێکی زۆری تریش له ڕۆژنامه نوسه‌کان له ژێر چاودێری و لێپرسینه‌وه‌دان و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت ژماره‌یێکی زۆرتر له ڕۆژنامه نوسان له ڕۆژانی داهاتودا ده‌ست به‌سه‌ر کرێن.
له ڕوانگه‌ی ئه‌م حه‌وته‌دا، ئه‌گه‌ری ده‌ستپێکی ده‌وریێکی نوێ له ده‌ست به‌سه‌ر کردنی ڕۆژنامه نوسان و زیاد کردنی گوشار و رێژه‌ی سه‌رکوت له ناوخۆی ئێران‌دا له گه‌ڵ به‌ڕێزان ، شههابالدین شیخی و عه‌لی فه‌ریدی تاوتۆ ده‌که‌ین.
Your browser doesn’t support HTML5