هاشمی ڕه‌فسه‌نجانی به ئه‌م دواییانه ڕایگه‌یاندووه گرووپێک له مه‌جلیسی خۆبره‌گانی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران بۆ هه‌ڵبژاردنی کاندیداکانی جێ نشینی عه‌لی خامنه‌یی درووست کراوه و ئه‌رکی سه‌رشانیان هه‌ڵبژاردنی ئه‌و که‌سایه‌تیانه‌یه که ده‌توانن دوای مردن، ده‌ست له کارکێشان و یان وه‌لانانی ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران، به مه‌جلیسی خۆبره‌گان پێشنیاری بکه‌ن تا ئه‌رکی هه‌ڵبژاردنی ڕێبه‌ری داهاتوو ئاسانتر بێته‌وه.
ڕه‌فسه‌نجانی هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که یاسای بنه‌ڕه‌تی ئێران دوای گۆڕانکاریه‌که‌ی ساڵی 1368ی هه‌تاوی ڕێگه نادات ڕێبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران شورایی بێت، چه‌ند جار جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کردۆته‌وه که باشتر وایه ڕێبه‌ری داهاتوو به شێوه‌ی شوڕایی بێت و به تاکه‌که‌س نه‌سپێردرێت. پرسیار ئه‌وه‌یه که ئه‌م وتانه به مانای ئه‌وه‌یه که خامنه‌یی باری سه‌لامه‌تی ناسه‌قامگیره و هه‌روه‌ها شورایی بوونی ڕێبه‌ری به ئه‌و مانایه که مه‌جلیسی خۆبره‌گان ناتوانێت له سه‌ر که‌سێک بۆ ڕێبه‌ری به کۆی ده‌نگ بڕیار بدات؟
ئه‌م پرسیارانه‌مان له گه‌ڵ به‌ڕێز دۆکتور خالید ته‌وه‌کولی، کۆمه‌ڵناس و لێکۆڵه‌ری سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تاوتۆ کردووه.
Your browser doesn’t support HTML5