بەرپـرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکیه‌تی ئوروپا دەڵێت ڕەنگە بەم زووانە سزاکانی سەر ئێران ڵاببرێت.هاوکات حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە وتارێـکدا لەسەر تەلەفیزیۆنی وڵاتەکەی لە بۆنەی کردنەوەی پـرۆژەیەکی نوێی گاز گوتی " هیوادارم لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئه‌و سزانه‌ی به سەر ئێران سەپێندراون، لاببرێن."
به‌ڵام نرخی جیهانی نه‌وت دابه‌زیوه و ئێسته گه‌شتوه‌ته 30 دۆلار، به پێی ئه‌وه‌ش که ئێرانبووجهی ساڵی 2015 خۆی به به‌راوه‌ردی نه‌وتی 72 دۆلاری داڕشتبوو، ئه‌وه به مانای که‌م هێنانی پاره له خزێنه‌ی حکومه‌تی ئێراندایه که ده‌بێته هۆی زیاد بوونی کێشه‌ی ئابووری و دابه‌زینی نرخی پاره له ئێران و هه‌ژارتر بوونی خه‌ڵک.
له هه‌مان کاتدا وه‌زاره‌تی زانیاری ئێرانیش رایده‌گه‌ینێت که چه‌ند به‌رپرس و ده‌سه‌ڵاتداری تری ده‌ست به‌سه‌ر کردوه که به مێلیارد تمه‌ن دزیان له سه‌رچاوه ئابووریه گشتیه‌کان کردوه. ئه‌حمه‌د تهوهکۆڵی، نوێنه‌ری تاران له پارله‌مانی ئێرانیش ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی که ده‌توانێت ببێته هۆی ڕووخان و تێکشکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران نه نه‌یارانی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی که پره‌سه‌ندنی گه‌ندڵی ئابووریه.
لە ڕوانگەی ئەم هەفتەیەدا بۆ تاوتو کردنی ڕه‌وشی ئێسته‌ی ئێران لەگەڵ بەڕێزان دوکتور ئاوات عه‌لیار لێکوڵه‌ری سیاسی له ئه‌مه‌ریکا و سیاوه‌ش ئووه‌یسی لێکوڵه‌ری سیاسی له که‌نه‌دا وتووێژمان کردووە.
Your browser doesn’t support HTML5