دووهه‌مین سمیناری '' پرس، راڤه، رێگا'' به به‌شداری کۆمه‌لێک که‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌ندامانی حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له فرانکفۆرتی ئاڵمان له رێکه‌وتی شه‌ممه ١٦ی ئاپریلی ٢٠١٦به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌م سمیناره له لایه‌ن کۆمه‌لێک که‌سایه‌تی سیاسی و ئاکادمیسیه‌تی کورد له تاراوگه به‌رێوه ده‌چێ که هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ پێکهێنانی دیالۆگ له نێوان نوێنه‌رایه‌تی حیزبه‌کان و که‌سایه‌تی سه‌ربه‌خۆکان بۆ هه‌رچی زیاتر لێک نزیک‌بوونه‌وه له مه‌ڕ پرسی نه‌ته‌وه‌یی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
سمینارەکە له زانکۆی گۆته‌ی فرانکفۆرت به‌رێوه‌چوو.پێش دەسپێک کردنی باسەکان، پێشکەشکاری سمینارەکە بە نۆێنەراێەتی بەرێۆبەرانی سمینارەکە چەن دێرێکی سەبارەت بە ئامانج و ستراتژی به‌رێوه‌به‌رانی کۆره‌که‌ی پێشکشی ئامادەبوانی کۆبونەوەکە کرد.
سمینارەکە پێنج پانێلی لە خۆگرد، له پانێلی یه‌که‌مدا که سه‌باره‌ت به پرسی ژنان لە بزوتنەوەئ نەتەوەیی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا بوو، مه‌هین شوکڕووڵاپور و سه‌بری به‌همه‌نی وتاریان پیشکه‌ش کرد.
پانێلی دووهه‌م بۆ بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی رۆژهه‌ڵات له کرمانشان، ئیلام ولۆرستان ته‌رخان کرابوو و ئێقبال سه‌فه‌ری، مه‌سعود رۆسته‌می و ئارش ڵۆرستانی تێیدا وتاریان پیشکه‌ش کرد.
له پانێلی سێهه‌میشدا که بۆ خه‌سارناسی و ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و حیزبی دێموکرات ته‌رخان کرابوو، کاوه ئاهه‌نگه‌ری و عه‌بدوڵا حیجاب قسه‌یان کرد.
پانێلی چواره‌م تایبه‌ت بوو به بزوتنەوەئ نەتەویی وچه‌پ له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و یوسف ئه‌رده‌ڵان و شارام قه‌وامی له‌و پێوه‌ندییه‌دا باسه‌کانیان پێشکه‌ش کرد.
له پانێلی پێنجه‌م و کۆتایشدا که بۆ باسێک له سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌ندێشه‌کانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان ته‌رخان کرابوو، باریش نه‌سیریان و سه‌عید ساعدی وتاریان پێشکه‌ش کرد.
شایانی باسه که به دوای هه‌ر پانێلێک، به‌شداربوان بۆچوون و پرسیاره‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به باسه‌کان و پانێلگێڕان پێشکه‌ش ده‌کرد. سمینارکه له کاتژمێر ١١:٣٠ی پێش نیوه‌ڕۆ ده‌ستی به کار کرد و تا کاتژمێر شه‌شی ئێواره درێژه‌ی کێشا.