میدیا و کرانەوەی کایەکانی میدیا و گەورەبوونی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، تا ئەندازەیەکی زۆر کاری لە هەموو بەشەکانی ژیان کردوە، هیچ کونج و کەلێنێک نەماوە نەکەوێتە بەر هێزی کارتێکەری میدیا.
چەمکگەلی زۆری لە جۆری "ئازادی" و "ماف" و "دادپەروریی" گۆڕانکارییەکی بەرچاویان بەسەر هاتووە.
گفتوگۆی ئەمڕۆی ئێمە ئەوەیە ئاخۆ میدیا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر مەسەلەی "نەتەوەیی" هەیە.
وەک هەموو دەزانین ڕۆژهەڵاتی ناوەند شوێنی لە یەکدان و ململانێی توندی نەتەوەکانە. ساڵانێکی زۆر میللەتگەلی لە جۆری کورد مافی ئەوەیان نەبووە بە زمانی خۆیان چاپەمەنیان هەبێت و کتێب و ڕۆژنامە بڵاوبکەنەوە.
ئاخۆ ئەم ئازادییەی کە ئێستا میدیای مۆدێرن خستوێتییە بەردەستمان، تا چ ئەندازە کۆمەکی بە نەتەوە بچوکەکان کردووە، جارێکی تر کار لەسەر زمان و کولتووری خۆیان بکەنەوە. یان ئاخۆ میدیای نوێ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەستی نەتەوایەتیان لاوازکردوە؟ یان بە پێچەوانەوە پەرچەکردارێکی دژیان دروستکردوە و ئێستا نەتەوەکان پتر دەست بە شوناسی خۆیانەوە دەگرن؟
میدیای کوردی تا چەند لەم ڕووەوە واتە بەهێزکردنی مەسەلەی نەتەوایەتی سەرکەوتوو بووە؟
بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە و هەندێک پرسی دیکە لە پەیوەند بە ڕۆڵی میدیا و ڕۆژنامەکان لە سەر مەسەلەی نەتەوە لەگەڵ پرۆفیسۆر عەباس وەلی بیریار و تیۆریساز و پسپۆڕی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە تورکیاوە گفتوگۆ دەکەین.
Your browser doesn’t support HTML5