ژماره‌یه‌ک خۆکوژ هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ناوه‌ندێـکی له‌شـکری عێراق له‌ به‌غدا

  • Goran Tawfeeq

دوکه‌ڵی ئاکامی هێرشه‌که‌ له‌ شوێنی پـێشـووی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق به‌رزده‌بێته‌وه‌ که‌ ئێسـتا ناوه‌ندێـکی خۆ تۆمارکردنی له‌شـکری عێراقی لێـیه‌، یه‌کشه‌ممه‌ 5 ی نۆی 2010

چه‌ند خۆکوژێـک هێرشـیان کردۆته‌ سه‌ر ناوه‌ندێـکی خۆ تۆمارکردنی سه‌ربازی له‌ به‌غدا و بوونه‌ته‌ مایه‌ی کوژرانی 12 که‌س و برینداربوونی 36 که‌سی دیکه‌.

کاربه‌ده‌سـتانی پـۆلیسی عێراق ده‌ڵێن له‌ سه‌ره‌تادا هێرشـبه‌ره‌کان ئۆتۆمبیلێـکی پـڕ ته‌قه‌مه‌نیـیان له‌ نزیـک ده‌رگای پـشـته‌وه‌ی ناوه‌نده‌که‌ ته‌قاندۆته‌وه‌ و پاشان به‌ ته‌قه‌کردن هه‌وڵیان داوه‌ خۆیان بکه‌ن به‌ ناو ناوه‌نده‌که‌دا.

پـۆلیس ده‌ڵێت به‌ لایه‌نی که‌م 3 له‌ هێرشبه‌ره‌کان خۆیان ته‌قاندۆته‌وه‌ و دووانی دیکه‌یان چوونه‌ته‌ ناو باڵه‌خانه‌یه‌کی نزیکی ناوه‌نده‌که‌ و له‌وێوه‌ ته‌قه‌یان له‌ هێزه‌کانی ئاسایش کردووه‌ تا ئه‌و ده‌مه‌ی کوژراون.

کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن 5 له‌ کوژراوه‌کان سه‌ربازی عێراقی بوون.

گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ‌، ماوه‌كه‌ی 2:29 خوله‌كه‌.