ڕۆژی یه‌کشه‌ممه کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار په‌لاماری کڵێسـای سیده ئه‌لنه‌جاتی گه‌ڕه‌کی که‌ڕاده‌ی به‌غدایان داوه و شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی ئاسایش‌دا کردووه و به‌پـێی ڕاپۆرته‌کان 2 پاسه‌وان کوژراون.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه ژماره‌ی ئه‌و که‌سـانه‌ی به بارمته گیراون ڕوون نیـیه، به‌ڵام هه‌ندێـک ڕاپـۆرت ده‌ڵێن زیاتر له 40 که‌سی مه‌سیحی کاثۆلیکن. چه‌کداره‌کان گوتوویان ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له بری ئه‌وانه ژماره‌یه‌ک له زیندانیان له عێراق و میسر ئازادبکرێن.
ڤاتیکان دوای کردووه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به زوترین کات چاره‌سه‌ر بکرێت.