ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت موقتەدا سەدر ڕێبەری شیعی فەرمانی بۆ چەکدارەکانی دەرکردووە لە جادەکانی هەندێک ناوچەی بەغدا بکشێنەوە کە لەم دوایـیانە تەقینەوەیان لێی ڕوویدابوو و بوونە مایەی کوژران و برینداربوونی دەیان کەس و پاشان داعش بەرپـرسیارێتی خۆی لێ ڕاگەیاندن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕۆیتەرز لە زاری یاریدەدەرێـکی سەدر بڵاویکردەوە کە گوتویەتی موقتەدا سەدر فەرمانی بۆ هێزەکان دەرکردووە تاوەکو چەکەکانیان نیشان نەدەن و خۆیان لە هێزە ئاسایشیـیەکان دور ڕابگرن و هەروەها ڕانەکێشرێن بەرەو توندوتیژی.
پـێشتر هێزەکانی سرایا ئەلسەلامی سەر بە موقتەدا سەدر لە ناوچەی سەدر و 5 شوێنی دیکەی شیعەکان لە بەغدای پایتەخت بڵاوبوونەوە پاش ئەوەی حکومەتیان تاوانبارکرد بەوەی نەیتوانیوە هێرشەکانی داعش ڕابگرێت.
جێی ئاماژەیە دوێنێ سێشەممە لە سێ تەقینەوەی جودا لە بەغدا 77 کەس گیانیان لەدەسـتدا و زیاتر لە 140 کەسی دیکە برینداربوون.