دوای چه‌ند ڕۆژ ئارامی له به‌غدا، ئه‌مڕۆ هه‌ینی دووباره به هه‌زاران خۆپێشانده‌ری لایه‌نگری موقته‌دا سه‌در هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و به سه‌دان له ئه‌وانیش چوونه ناو ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه. وه‌ک ئاژانسه‌کانی هه‌واڵنێری ڕاپۆرت ده‌که‌ن ئه‌و خۆپێشانده‌رانه‌ی گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌ی سه‌وز هه‌ندێک له باره‌گاکانی حکومه‌تیان بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی کۆنتڕۆڵ کردبوو.
هه‌واڵنێری ئاسۆشێتدپرێس ده‌ڵێت ئۆفیسی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێڕاق یه‌ک له‌و جێگایانه‌یه که خۆپێشانده‌ران ده‌ستیان پێی ڕاگه‌یشتووه. له هه‌مان کاتدا، ده‌گوترێت هێشتا به هه‌زاران له ملیشاکانی سه‌ر به موقته‌دا سه‌در ناسراو به "سرایای ئیسلام" له ده‌رووبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وز دان. په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، سه‌ڵاح بامه‌ڕنی له به‌غداوه ڕایده‌گه‌یه‌نێت که ئه‌وانه‌ی چوونه‌ته ناو ناوچه‌ی سه‌وزه‌وه توانیویانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند کاتژمێرێک ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران کونتڕۆڵ بکه‌ن.
بامه‌ڕنی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، هێشتا ده‌نگی ته‌قه له ناوچه‌ی سه‌وز و دهرووبهرییهوه دێت و هه‌رچه‌ند ڕه‌وشی ته‌نگه‌تاوی لە بەغدا راگەیێندرا و هاتووچۆكردن تا كاتێكی نادیار قەدەخەكرا به‌ڵام چاوه‌ڕوان ناکرێت ڕه‌وشه‌که وا زوو ئه‌هوه‌ن بێته‌وه و خۆپێشانده‌ران شه‌قامه‌کان جێ بهێلن.
بامه‌ڕنی ئه‌وه‌ش پشتڕاست ده‌کاته‌وه که لانی که‌م یه‌ک له خۆپێشانده‌رانی نێو ناوچه‌ی سه‌وز کوژراوه و له هێرش بو سه‌ر رۆژنامەنووسان و وێنەگرانی دەزگاكانی راگەیاندنیش وێنه‌گرێکی NAB له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز به گازی فرمێسک ڕێژ گیانی له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان که‌سیش له خهوپیشاندهران بریندار بوون.
Your browser doesn’t support HTML5