چۆنیەتی دابەشکردنی کورسـیـیەکانی پەرلەمانی عێراق بەسەر پارێزگاکاندا

بەپـێی یاسای هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە 9 بۆ ساڵی 2020 ، پەرلەمانی عێراق 329 کورسی پـێکهاتووە، لەوانە 320 کورسی بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراوە بەپـێی ژمارەی دانیشتوانەکانیان و 9 کورسیش بۆ پـێکهاتەکانی کرستیان و ئێزیدی و شەبەک و کوردی فەیلی و سابئە دانراوە.

هەر بەپـێی یاساکە، ڕێژەی نوێنەرانی ژن لە هەر پارێزگایەک نابێت لە 25% ی نوێنەرەکانی کەمتربێت، بەمەش ژمارەی نوێنەرانی ژنی پارێزگاکان دەستنیشانکراوە.

خشتەی ژمارەی کورسی پارێزگاکان و ژمارەی کورسی ژنان و کۆتاکان.

پارێزگا

ژمارەی کورسیـیەکان

ژمارەی کورسی ژنان

ژمارەی کورسی کۆتا

1

بەغدا

69

17

1 کرستیان، 1 سابئە

2

موسڵ

31

8

1 ئێزیدی، 1 کرستیان، 1 شەبەک

3

بەسرە

25

6

4

زی قار

19

5

5

سلێمانی

18

5

6

بابل

17

4

7

ئەنبار

15

4

8

هەولێر

15

4

1 کرستیان

9

دیالە

14

4

10

سەڵاحەدین

12

3

11

کەرکوک

12

3

1 کرستیان

12

نەجەف

12

3

13

واست

11

3

1 کوردی فەیلی

14

کەربەلا

11

3

15

دیوانیە

11

3

16

دهۆک

11

3

1 کرستیان

17

مەیسان

10

3

18

موسەنا

7

2