سەرچاوەکانی ئاسایش دەڵێن ڕۆژی دووشەممە عێراق بە تۆمەتی تیرۆر سزای مەرگی بەسەر 10 چەکداردا سەپاندووە.
سەرچاوەکان وتییان لە سێدارەدانەکان لە زیندانێک لە شاری ناسڕییەی باشووری عێراق ئەنجام دراون و هەموو ئەوانەی لە سێدارە دراون عێراقی بوون.
وتیشیان 10 کەسەکە بە تۆمەتی پەیوەندیکردن بە ڕێکخراوی داعش و ئەنجامدانی " تاوانی مەترسیداری تیرۆر " تاوانبار کراون.
لە مانگی چواردا، عێراق بە تۆمەتی تیرۆر سزای مەرگی سەپاند بەسەر 11 چەکداردا، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ڕێکخراوی لیبووردنی نێودەوڵەتی ڕەخنەی لێبگرێت و نیگەرانیشی دروست کرد لەسەر ئەوەی کە ڕەنگە زۆرێکی دیکە بە نهێنی لە سێدارە درابێتن، ئەوەش بە لەبەرچاوگرتنی " نەبوونی ڕوونی " سەبارەت بە لە سێدارەدانەکان لەم چەند مانگەی ڕابردوودا لە عێراق.
لە دوای شکستهێنان بە ڕێکخراوی داعش لە هەڵمەتێکی سەربازییدا بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە 2014-2017 دا، عێراق سەدان چەکداری جیهادی دادگاییکردووە و چەندین لە سێدارەدانی بە کۆمەڵی ئەنجام داوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز