ڕاوێژکاری سه‌ربازی هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داعش هێزی له‌سوریاوه ڕه‌وانه‌ی عێراق کردووه، له ئێستادا ئه‌و ڕێکخراوه خۆی ڕێکخستووهتهوهو پلانی کۆنترۆڵکردنی شوێنی هه‌یه له داهاتوودا.
له‌م گفتووگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، وه‌ستا ڕه‌سوڵ فه‌رمانده‌ی پێشووی میحوه‌ری باشوری که‌رکوکی پێشمه‌رگه و ڕاوێژکاری سه‌ربازی هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی، ده‌ڵێت"داعش خۆی ڕێکخستووه‌ته‌وه، به‌ناوچه‌که‌دا هێز ده‌سوڕێنێته‌وه، ده‌یانه‌وێت له داهاتوودا شوێن کۆنترۆڵ بکه‌ن و ماڵی خۆیان هه‌بێت."
له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، داعش له پارێزگاکانی دیاله و سه‌ڵاحه‌دین، چه‌ندین هێرشی بۆسه‌ر پێشمه‌رگه ئه‌نجامداوه، له‌و باره‌یه‌وه وه‌ستا ڕه‌سوڵ وتی"بۆشایی ئه‌منی هه‌یه له‌نێوان پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، داعش سودی له‌و بۆشاییه بینیووه، هێرش ده‌که‌نه سه‌ر هه‌ردوولا."
ڕاوێژکاری سه‌ربازی هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی ئاشکراشیکرد، داعش هێزی له‌سوریاوه ڕه‌وانه‌ی عێراق کردووه، چونکه له‌سوریا شوێنی هه‌یه و مه‌شق به‌هێزه‌کانی ده‌کات."
ده‌رباره‌ی ئه‌و چه‌که پێشکه‌وتووانه‌ی ده‌ست داعش که‌وتوون، وه‌ستا ڕه‌سوڵ وتی"داعش وه‌کو کۆمپانیا وایه، جۆره‌ها خه‌ڵک و ده‌وڵه‌ت پشکی تێیدا هه‌یه، ڕه‌نگه خۆشیان پاره‌یان بۆ چه‌ک کڕین هه‌بێت."
ده‌رباره‌ی ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌ی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆکی یه‌کێتی و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌کان، که‌چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر بۆ گفتووگۆکردن له‌سه‌ر هێرشه‌کانی داعش ئه‌نجامیاندا، وه‌ستا ڕه‌سوڵ وتی"کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاسایی بوو، ناتوانم ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بدرکێنم."
Your browser doesn’t support HTML5