لیوا شوان محەمەد غەریب: داعش بە نیازە ناوچەیەکی بەدیل بۆ موسڵ و تەلەعفەر بدۆزێتەوە

پاش شکستە گەورەکانی داعش لە گۆڕەپانەکانی شەڕ و لە شارە گەورەکانی وەک موسڵ و رقەو لەدەستدانی زۆرێک لەناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی؛ هاوکات هێزە پێشمەرگە لە زوربەی ناوچەکاندا شکستی گەورەی بە هێزەکانی داعش هێناوە؛ هێزەکانی عێراق و پاڵپشتی گەورەی هێزەکانی هاوپەیمانان بە رێبەڕایەتی ئەمریکا تێکڕا کاریگەریی ئەوتۆیان لەسەر هاوسەنگی هێز و پارسەنگی شەڕەکەیان لە بەرگریکردن و هەڵاتنەوە گۆڕی بۆ هێرش بردن و شکستپێهێنانی داعش لەزۆر شوێندا. بەڵام ئایا چارەنوسی داعش دۆزینەوەو یان هێرشبردنە سەر شارەکانی دیکە نیە وەک رومادی و کەرکوک؟ ئایا کەرکوک ئامانجی سەرەکی داعش نیە پاش موسڵ؟

ئاسۆ جەبار بۆ ئەو مەبەستە وتووێژێکی لەگەڵ فەرماندەی لیوای دووی رۆژئاوای کەرکوک لیوا شوان محەمەد غەریبدا سازکردووە...

لیوا شوان دەڵێت "زانیاری زۆرمان هەیە کە لەسەرچاوەی باوەڕپێکراوەوە بەدەستمان گەیشتووە کە داعش نیازیان هەیە ناوچەیەکی بەدیل بۆ موسڵ و تەلەعفەر بدۆزندەوە."

دەشڵێت "لە ئێستا لەعێراق داعش وابیردەکاتەوە کە لەرومادی و کەرکوک شایستەتر نیە بۆ دەوڵەتی بە ناو ئیسلامی داعش بیکاتە بەدیلی موسڵ و رقە."

هۆکارەکانیش روون دەکاتەوە و دەڵێت "کەرکوک لەبەر ئەوەی کێشەی زۆر زۆری لەسەرە لەنێوان حکومەتی بەغداو و هەرێمدا؛ هەتا لەسەر ئاستی ناوچەیی و دوەلیش کەرکوک کێشەی لەسەرە بۆیە ئەم کێشە سیاسی و پرسی ریفراندۆمیش و نەمانی داعش لەموسڵ و ئۆپراسیۆنی تەلەعفەریش دەستیپێکردووە، ئێستا ئەمانە هەمویان هۆکارن بۆئەوەی کەرکوک بکەوێتە بارێکی مەترسییەوەو بوونی عەرەبێکی زۆریش لەناو کەرکوکدا ئەویش هەر کێشەیەکی گەورەیە."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ لیوا شوان محەمەد غەریب