دووا بەدووای سەرهەڵدانەوەی چالاکییەکانی چەکدارەکانی داعش لە ناوچەکانی دەرەوەی پاریزگاری سەلاحەدین و کەرکوک و زنجیرە چیای شاخی حەمرین، ترس و دلەراوکێ باڵی کێشاوە بەسەر ئەو ناوچانە. بە تایبەتی کە حکومەتی عێڕاقی لە ماوەی رابردوودا کۆتایی هێنانی ئەو رێکخراوەی لە عێراق راگەیاندووە، بەڵام سەرهەڵدانەوەیان لە ناوچەیەکی سەخت و ئاڵپزی وەکو زنجیرە چیای حەمرین، مەترسییەکی گەورە دەبێت بۆ ئاسایشی خەڵکی ئەو ناوچانەو هاموشۆکەرانی رێگای شارەکانی باکووری عێڕاق بە بەغداوە.
لەو بارەیەوە ئەم راپۆرتە ئامادە کراوە لەسەر بنچینەی وتوێژ لەگەڵ بەڕێوبەری راگەیاندنی پارێزگای کەرکوک مەروان عانی کە ناوبراو پەیامنێری ئاژانسی فرانس پرێسیشە.
مەڕوان لای وایە ئەستەمە کۆنترۆڵ کردنی شاخی حەمرین، دەشڵێت "لەسەردەمی حکومەتی بەعسیشدا نەتوانراوە شاخی حەمرین کۆنترۆڵ بکرێت بەهۆی ئەوەی شاخێکی سەختەوناوچەیەکی عاسییە، زجیرە شاخێکە لە نێوان سێ پارێزگای عێڕاق کەرکوک سەلاحەدین دیالەو بەرەو سنووری ئێران، ئەمە وای کردووە بنکەیەکی ئارامی سەرهەلداوان بێت، ئێستاش داعش وەکو تاکە شوێن بەدەستیانەوەیە، پێشتر حکومەتی عێڕاقی لە ئازادکردنی قەزای حەویجە پەلەیان کرد، هیچ پشکنین و رەدونانی ئەو پاشماوەیان نەکرد کە ئێستا بوونەتە گرفت لەو ناوچانە."
Your browser doesn’t support HTML5