بەرپرسێکی هەڵبژاردنەکانی عێراق: رێکخراوە جیهانییەکان لە چاودێریکردنەکەدا بەشداری دەکەن

وادەی ئەجامدانی هەڵبژاردنی گشتی تەواوی عێراق نزیکبۆتەوە بە بەشداری پارت و لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە، سەرباری رەخنەی رێکخراوەکان و دامەزراوە ناحکومییەکان لەبارەی تۆماری دەنگدەران و ساختەکاری و ناوی دوبارەو مردوو کە چەندین ساڵە راپۆرتیان لەوبارەیەوە بڵاکردۆتەوە. بەڵام کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان عێراق دەڵێن ئامادەکارییەکی بەرفراوان کراوە هەم لەڕووی زانیاری و تەکنۆلۆژیایەوە هەم لەڕووی ئاسایشی دەنگدەران و رێگرتن لە ساختەکاریی و پاکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لەڕێی کارتی بایۆمەتری و تەکنلۆژیای تازەوە.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بە پرسی هەڵبژاردن و ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن وتووێژی لەگەڵ بەڕێوبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان سەر بە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق بەرێز مازن عەبدولقادر سازکردووە...

مازن عەبدولقادر دەڵێت "ئێمە بۆ یەکەمینجار لەعەێراقدا بۆ ئەم هەڵبژاردنە دوو ئامێر بەکاردەهێنین، یەکێکیان بۆ دڵنیابونەوەی ئەلیکترۆنییە بۆ کەسایەتی کەسی دەنگدەر و خوێندنەوەی پەنجەمۆر و کارتەکەی؛ دووەمیان بۆ خوێندنەوەی کارتی دەنگدانە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی و ناردنی داتاکانی ئەنجام لەرێگەی ئەنتەرنێت و مانگی دەستکردەوە بۆ سەنتەری ئەژمارکردنی دەنگەکان لەبەغدا".

دەشڵێت "پرۆژەی تۆماری بایۆمەتری لە 2013 ەوە دەستمان پێکردووە."

سەبارەت بە رۆژی دەنگدانیش دەڵێت "هەرکەسێک کارتی دەنگدانی پێنەبێت ناتوانێت دەنگ بدات، هەرکەسێکیش ناوی لەو ویستگەیە نەبێت و لەئامێری تایبەتدا نەبێت و پەنجەمۆری خۆی نەبێت ناتوانێت دەنگ بدات."

هاوکات دەڵێت "رێکخراوە جیهانییەکان بەشداری دەکەن لەچاودێریکردنی هەڵبژاردندا."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ مازن عەبدولقادر