بەشێک لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی گەشبین نین بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و پێیان وایە هیچ گۆڕانکارییەک درووستناکات.
لەگەڵ نزیکبوونەوە لە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، هاوڵاتیانی شاری سلێمانی ڕاوبۆچوونی خۆیان سەبارەت بە هەڵبژاردن دەخەنەڕوو و بەشێکی هاوڵاتیان ڕایدەگەیەنن کە ئەوان گەشین نین و پێیان وایە هەڵبژاردنەکان هیچ گۆڕانکارییەکی ئەرێنی درووستناکات.
لەلایەکی ترەوە ئامانج شێخ نووری، چالاکوانی سیاسی لە لێدوانێکیدا بۆ دەنگی ئەمەریکا وتی کە ئەمجارە کورد بە لاوازییەوە دەڕواتە بەغداد و دۆخی سیاسی عێراقیش بۆ کورد دڵخۆشکەر نییە.
بڕیارە لە 12 ی پـێنجی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجامبدرێت و درووستبوونی چەندین پارتی سیاسی نوێ و ڕووداوە یەک لە دوای یەکەکانی ساڵانی ڕابردوو وای کردووە هاوکێشە سیاسییەکان بگۆڕێن و بەڕای شارەزایان پێشبینیکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق ئاسان نییە.
Your browser doesn’t support HTML5