ئارام سەعید: تەنیا پـێشێلکاریی بەرامبەر کاندیدەکانی دەسەڵات نەکراوە

چەند رۆژێکە هەڵمەتی‌ بانگەشەی‌ هەڵبژاردنی‌ ئەنجومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق لە كوردستان بەڕێوەدەچێت، هێرشكردنە سەر یەكترو ناوزڕاندن‌و هەڵدانەوەی‌ مەلەفەكان‌و دروستكردنی‌ قسە‌و هێرشەكانی‌ سۆشیال میدیا لە دیارترین سیماكانی‌ ئەم هەڵبژاردنەن لە هەرێمی‌ كوردستان.
ئەوەی‌ لەكوردستان روودەدات بەجۆرێكە هەموو هێزە سیاسییەكان جەماوەرەكەیان وەها راهێناوە لەبری‌ ئەوەی‌ خەڵك سەنگ بخەنەسەر بەرنامەی‌ هەڵبژاردنی‌ هێزە سیاسییەكان، هەمووچاویان چووەتە سەر ئەوەی‌ بزانن چۆن كەموكوڕی‌ نەیارەكانیان دەردەكەوێ‌.
هەرچی‌ سەركردەی‌ هێزە سیاسییەكانیشە دەزانن ئەگەر تا كۆتایی‌ بانگەشە بارودۆخەكە بەم جیاوازی‌ ئەمجارەی‌ بانگەشەی‌ هەڵبژاردن ئەوەیە، كە زۆرترین بانگەشە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكرێت، ئەمەش رێگای‌ خۆشكردووە بۆ سڕینەوەی‌ یەكتری‌، چونكە نە كۆمسیۆن‌و نە یاسا كارپێكراوەكانی‌ هەرێمیش ناتوانن لێپێچینەوە لەهێزە سیاسییەكان بكەن لەسەر ئەو هێرشانەی‌ لەسۆشیال میدیاوە دەكرێ.
پێشتر لایەنەكانی‌ هەرێم بۆ بانگەشەی‌ هەڵبژاردن زیاتر شەقامەكانیان بەكاردەهێنا، ئەوەش بەكۆكردنەوەی‌ هەوادارانیان‌و ریزكردن‌و رازاندنەوەی‌ ئۆتۆمبیل‌و گەڕان بەناو شوێنە گشتییەكان؛ تا ئێستا ئەم دیاردەیەش بەردەوامە. وەکچۆن پیشێلکارییەکان و پەلاماردانی کاندیدەکان بۆتە دیاردەیەکی هەستپێکراو.

ئاسۆ جەبار بۆ ئەو مەبەستە وتووێژی لەگەڵ بەرپرسی پەیوەندە گشتییەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و کاندیدی ئەو لیستە ئارام سەعید دا سازکردووە...

ئارام سەعید دەڵێت "ئەوان لەمەسەلەی پێشێلکارییدا داهێنان دەکەن، لەبەرئەوەی کاری خۆیانە."

دەشڵێت "ئەمجارەش پێشێلکارییەکانیان بە چەند شێوازێکی جیاجیا ئەنجامدەدەن، یەکێک لەوانە دروستکردنی تیمی تایبەتە کە شەو بەدزییەوە بانگەشەکان لێدەکەنەوە بە شێوەیەک کە ئاسەواری دیار نەمێنێت."

هاوکات "بوختان و تومەت بۆ کاندیدەکان دروستدەکەن."

سەبارەت بە شێوازی نوێی دەنگدان و سیستمی زیرەکی سندوقەکانیش ئارام سەعید دەڵێت "ئەم سیستمە نوێیەی هەڵبژاردن بواری نەهێشتۆتەوە بۆساختەکاریی، ئێمە گەشبینین بەوەی کە ئەم هەڵبژاردنە پاک و بێگەرد دەبێت و دووردەبێت لەو رێژە بەرزەی ساختەکاریی کە لەرابردوودا دەکرا."

سەبارەت بە پێشێلکارییەکان ئارام سەعید دەڵێت "لە برای یەکێکە لەکاندیدە نابیناکەی ئێمەیان داوە."

هاوکات دەڵێت "ئەمانە کۆمەڵێک بەڵتەجیان هەیە بەکاریاندەهەێنن بۆ ترساندنی خەڵک."

لەکۆتاییدا دەڵێت "هیچ پێشێلکارییەک بەرامبەر کاندیدەکانی دەسەڵات نەکراوە، ئەگەر لەشوێنێکیشدا وێنەکەشیان دڕێندرابێت ئەوە خۆیان بوون، خۆیان ئەو کارانە ئەنجام دەدەن."

Your browser doesn’t support HTML5

وتووێژ لەگەڵ ئارام سەعید