دوای دیاریکردنی لیستە کوردستانییەکانی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی عێڕاق، مشتومڕی زۆر لە ئارادایە، ئایا کورد لە ژێر یەک چەتردا کۆدەبنەوە، وەک رابردوو هاوبەندییەکیان دەبێت، لەو بارەیەوە ئاری هەرسین ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت "زەحمەتە لایەنە کوردستانییەکان لەیەک هاوبەندیدا کۆببنەوە، بەهۆی نەمانی متمانە."
بە پێی هەندێ زانیاری پارتی و یەکێتی کار بۆ ئەوە دەکەن تاوەکو هەڵبژژاردنی پەرلەمانی کوردستان موچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەکو خۆی لێبکەنەوە، تاوەکو لە هەڵبژاردن کاریگەری هەبێت بۆ دەنگەکانی هەردوو پارتە دەسەلاتدارەکە، لەو بارەیەوە هەرسین وتی "ئەمە هەندێکی زانیارییەو رایخۆشمە کە بەهۆی گۆڕانی نرخی نەوت هەروەها ناردنی نیوەی بودجە بۆ ئەو مەبەستە لە عێڕاقەوە، وای کردووە کە پارتی ویەکێتی بیر لەوە بکەنەوە کە موچەی فەرمانبەران دابین بکەن، لە وتاری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ئەوە روون بوو."
Your browser doesn’t support HTML5