پاش سوتاندن و ئاگرکەوتنەوە لە شوێنی هەڵگرتنی سندوقەکانی دەنگدان لە ناوچەی رەسافەی شاری بەغداد، گرفتەسیاسییەکان و ئاڵۆزییەکان چییان بەسەر دێت، ئێستا رەوشەکە وای لێهاتووە هەربەرپرسەو بەشێوەیەک گوزارشی لێدەکات. دوای بڕیاری بژاردنەوەی دەستی دەنگەکان لە لایەن پەرلەمانەوە، سوتانی دەنگەکان دەستی پێ کرد. لەو بارەیەوە کە چی جاوەڕوانی عێراق دەکات دکتۆر سەردار عەزیز شتکەرەوەی سیاسی، پێی وایە رەوشەکە بەرەو ناسەقامگیری دەڕوات. "لەسەرەتای هەڵبژاردنەکانەوە کۆمەڵێک شت روون بوونەتەوە، خەڵکێکی زۆر بەشدارییان نەکرد، هێزە سیاسییەکانی عێراق بەرەو پەرتەوازەییو لاوازی روویان نا، دەریش کەوت ساختەی زۆر کراوەو ئاکامەکانی هەڵبژاردن تەعبیر لە دەنگ وئیرادەیخەلک ناکات،قەیرانێکی قووڵ لە سیستمدا لە نێوان خەڵک ودەسەڵات دروست بووە، ترس لە دەسەلات لەدەست دان، بێ متمانەیی و دوورە پەرێزی زیاتر".
سەردار عەزیز لە درێژەی گفتوگۆکە باس لەوە دەکات زەمینەی ناجێگیری سیاسی لە عێراق لە هەموو کات زیاترە، لە ناو کایەی سیاسی، عێراق خۆی پڕە لە ململانێ، جگە لە ململانێی ناوچەییو ململانێی گەورەی هێزە گەورەکان.
Your browser doesn’t support HTML5