زۆر جار ئەو لێدوانە بەرگوێ دەکەون کە چەکدارەکانی حەشدی شەعبی دوای داعش، شەڕێکی تریان لە بەردەمە، شەڕی کورد، وەها دەوترێت رەنگە ئەو هێزە مەزهەبییە ببێتە مەترسی بۆ سەر کورد، بە تایبەتی زۆربەی سنووری هەرێمی کوردستان و ناوجە دابڕاوەکان لەگەڵ ئەو هێزە چەکدارییەدان و لە رابردووش جەند پیکدادانێک لە نێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی له توزخورماتوو ڕووویانداوە.
لەو بارەیەوە وتەبێژی حەشدی شەعبی کەریم نوری دەڵێت "ئەوە پڕوپاگەندەی ڕیفراندۆمە، دەیانەوێت بەو مەترسییە کورد هان بدەن دەنگ بە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێڕاق بدەن، بەڵام هەرگیز ئێمە مەترسی نابین بۆ سەر کوردستان، ئێمە لەگەڵ پێشمەرگە لەیەک بەرەی شەڕدا بووین لە زۆر ناوچە هاوشانی یەکتری لە دژی داعش بووین."
بە ڕای ئەم بەرپرسەی حەشدی شەعبی ئەو بڕیارەی مەسعود بارزانی پەلەیی پێوە دیارە "هەرێمی کوردستان لاواز دەبێت، ئەوەی لە 16 ساڵی رابردوو بەدەستی هێناوە لەدەستی دەدات، دوو وڵاتی ئیقلیمی گرنگی وەک ئەنقەرە و تاران لە دژی ئەو راپرسییەن لە دەرەوەش بە هەمان شێوەو لە ناوخۆی عێراقیشدا."
Your browser doesn’t support HTML5